لێدوانی رۆژنامەوانی



لێدوانی رۆژنامەوانی
بۆ بڵاوکردنەوە
ئازادی بۆ رۆژنامەنووسان و خۆپیشاندەران
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شەقامی سالمی شاری سلێمانی، لە كاتی ڕووماڵكردنی خۆپیشاندانێک
 رۆژنامەنووسانی سەربە كۆمپانیای چەتر  (بڕوا عەبدولرەحمان، بەرهەم سدیق، ڕێژیار محەمەد)، چەند بەشداربوویەکی ئەو چالاکییە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە  دەستگیرکران .
  سەنتەری میترۆ داوا لە هێزە ئەمنییەکان دەکات دەستبەجێ ئەو رۆژنامەنوسانه ئازاد بكەن. 
 هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ   دەبێت گردبونەوەو خۆپیشانی ئاشتیخوازانەی هاوڵاتیان بپارێزن، نەک سەرکوتی بکەن. 
 داوا دەکەین سەرجەم بەشداربووانی خۆپیشاندانەكە ئازاد بكەن ورێگری لە خۆپیشاندانی مەدەنی ئاشتیخوازانەی هاوڵاتیان نەكەن.


PM:09:25:15/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 1052 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌