لێدوانی رۆژنامەوانی





سەنتەری میترۆ نیگەرانی و بێزاری خۆی لە زیندانی کردنی گەنجێک لە شاری هەڵەبجەی شەهید دەردەبڕێت بەهۆی نووسینی کۆمێنتێک لە پەیجێکی فەیسبوک.

بەپێی زانیارییەکانی «میترۆ» گەنجەکە کە ناوی «بڕیار کەمال محەمەد» (لەدایکبووی ١٩٩٩) لە ڕۆژی چوار شەممەوە لە سەر سکاڵای قایمقامییەتی قەزای هەڵەبجە لە گیراوە و داوای ئازادکردنیشی بە کەفیل لە دادگا لە لایەن کەسوکارییەوە ڕەتکراوەتەوە.

سەنتەری میترۆ پێیوایە ئەم جۆرە لە توندکردنی سزا لەسەر دەربڕین و گرتن لە رۆژانی کۆتایی دەوام ئاماژەنمایەکی خراپ و مەترسییە لەسەر ئازادی و داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەو گەنجەو داخستنی دۆسیەکەی دەکات چونکە زیندانیکردن لەسەر کۆمێنت مایەی نیگەرانی و پێشینەیەکی خراپە.


AM:11:11:30/06/2024




ئه‌م بابه‌ته 1280 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌