پێشوازی لە داواكەی قوباد تاڵەبانی دەكەین





سەنتەری میترۆ پێشوازی لە داواكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە "بەرپرسان سینگفراوانییەوە گوێ لە رەخنەی هاوڵاتییان بگرن و هەرگیز لەسەر رەخنە و گلەیی و توڕەبوونی هاوڵاتییەك سكاڵا لەسەر كەس تۆمار نەكەن"

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە میانەی كۆبونەوەیدا لەگەڵ قایمقام و بەرپرسانی ئیداری چەمچەماڵدا داوایكردوە " بەرپرسانی ئیداری چەمچەماڵ بە سینگفراوانییەوە گوێ لە رەخنەی هاوڵاتییان بگرن و هەرگیز لەسەر رەخنە و گلەیی و توڕەبوونی هاوڵاتییەك سكاڵا لەسەر كەس تۆمار مەكەن.

دەبێت یاسا بەكاربێنن بۆ جێبەجێكردن و كارئاسانیكردن بۆ هاوڵاتییان، نەك بۆ گرفت و كێشە دروستكردن بۆ هاوڵاتییەكی توڕە و ناڕازی.

سەنتەری میترۆ پێشوازی لە داواكەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات كە بەرپرسان بەسینگفراوانییەوە گوێ لە رەخنەی هاوڵاتییان بگرن و هەرگیز لەسەر رەخنە و گلەیی و توڕەبوونی هاوڵاتییەك سكاڵا لەسەر كەس تۆمار نەكەن.

هەر ئەمرۆ لە قەزای هەڵەبجە لەسەر داوای قایمقامی قەزای هەڵەبجە، نوخشە ناسیح، ئەو داوا یاساییەی لەسەر (بڕیار كەمال محەمەد) كە پیشەوی نانەوایە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت تۆمار كرابوو، كشانەوە، ئەمرۆش ئازاد كرا.

میترۆ لەچەندین بۆنەی جیادا داوای لە بەرپرسانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە، رەخنە، توانج، نوكتە، نارەزایەتی، كاریكاتێر، نوسینی تەنز ئامێز، وەك هۆكارێك بۆ چاككردنی ئەدای وەزیفی خۆیان تەماشا بكەن، لەسەر ئەو دەربڕینانانە هاوڵاتیان و نوسەران راپێچی دادگاكان نەكەن.

لەبارەی میترۆوە
سەنتەری میترۆ لە ئابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی  پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ و ئاشتی IWPR  ی ئەمریكی دامەزاروە، لەو كاتەوە 13 راپۆرتی دەربارەی رەوشی ئازادی رۆژنامەگەری بڵاو كردۆتەوە.

 لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)،  Gulf Center for Human Rights، وەزارەتی دەروەی ئەمریكا، Intenews، رێكخراوی IRI، لە رێگەی پرۆژەوە پاڵپشتییان كردوە. 


AM:12:29:01/07/2024




ئه‌م بابه‌ته 1132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌