وریا عەبدولخالق یەکێکە لەرۆژنامەنوسەکانی هەرێمی کوردستان، لەئێستادا لەسایتی بواری سەر بەدەزگای میدیایی بوار کار دەکات، ئەو ڕووبەڕووی هێرش و پەلاماردانی جەستەیی بۆتەوە ئەمڕۆ لەلایەن دوو کەسەوە.
ئەم هێرش و پەلامارە و هەموو جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر رۆژنامەنوسان کە هەر ئامانجێکی لەپشتەوە بێت ئیدانە دەکەین و داوای کۆتایی پێهێنانی دەکەین.
سەنتەری میترۆ بۆ بەدواداچونی لەبارەی ئەم کەیسەوە پەیوەندی کرد بەنوسینگەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانەوە و ئەوان دڵنیاییاندا کە ئەو کەسانەی هێرشەکەیان کردۆتە سەر رۆژنامەنووس وریا عەبدلخالق دەستگیر کراوون بەپێی رێوشوێن و رێکارە بەرکارەکان.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان.