پیرۆزبایی




بە بۆنەی یادی یەكەمین رۆژی پەخشی كەناڵی ئێن ئارتی، گەرمتیرین پیرۆزبایی لە دامەزرێنەر و سەرۆك و ئەندامانی بۆردو بەڕێوەبەر و كارمەندانی دەكەین.

لە 14 ساڵی تەمەنی ئەم كەناڵەدا لە 17ی شوباتی 2011، بوو بە بڵندگۆی هاوڵاتیانی ناڕازای لە سیاسەتەكانی حكومەتی هەرێم، بڵنگۆیەك بۆ دەنگی جیاوازی كۆمەڵگەی كوردستان، قوتابخانەیەكیش بۆ پێگەیاندنی میدیاكاری بەتوانا. 

 بۆیە دەسەڵاتی سیاسی هەرێمی كوردستان، هەموو جۆرە شێوازو ئامرازەكانی داپڵۆسین و فشار و هەرەشەیان بەرامبەر ئەم كەناڵە و دامەزرێنەرەكەی (شاسوار عەبدولواحید) و، پەیامنێرو وێنەگران و كارمەندانی پەیڕەو كرد،  كار گەیشتە پەنابردن بۆ سوتاندنی كەناڵەكە و تاڵانكردنی ئۆفیسەكانی، بەڵام هەر نەكەوت و سورتر بوو لە گەیاندنی پەیامی پیشەیی خۆی.

سەرلەنوێ پیرۆزبایتان لێدەكەین و ئومێدەوارین بەردەوام و سەركەوتووبن.

سەنتەری میترۆ


PM:01:58:17/02/2025




ئه‌م بابه‌ته 72 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌