لێدوانی رۆژنامەگەری




بەشدار بازیانی و سێ كەس لە هاوكارانی لە میدیا21، لە28ی شوبات لە لایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیر كران، دەستبەسەر زۆربەی كۆمپیوتەرو مۆبایلەكانیان گیرا، پاش لێكۆلێنەوە سێ هاوكارەكەی بە ناوی ( دانا ساڵح، نەبەز شێخانی، سەردەشت حەمە ساڵح) ئازادكران، بەڵام جارێكی تر دانا ساڵح، بانگكرایەوە بۆ ئاسایش و ئێستا دەستبەسەرەو لێكۆڵینەوەی لەگەڵ دەكرێت.

میترۆ لە لە رۆژی دەسگیركردنیانەوە لە سۆراغی ئەم كەیسە بووە، لە پەرەسەندنەكانی ئاگادارە، هەندێ وردەكاری هەن نامانەوێ لای ئێمەوە بڵاوبكرێنەوە، ئەمە لە چوارچێوەی دەسەڵاتی لایەنی لێكۆڵەرو دادگایە.

بە هۆی لیستی تۆمەتەكان، میترۆ وای بەپێویست زانی، چاوەڕوانی بڕیاری دادەور بین.


PM:12:42:06/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 124 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌