ئەمڕۆ شێروان شێروانی ئازاد نەكرا




" بەهۆی تەواونەبوونی رێوشوێنەكانی ئازادبوونیەوە"
بڕیار بوو ئەمڕۆ رۆژنامەنووس و چالاكی مەدەنی شێروان شێروانی كە یەكێك بوو لە حوكمدراوانی بادینان ئازادبكرێت، بەڵام بە وتەی پارێزەرانی بەهۆی تەواونەبوونی رێوشوێنەكانەوە ئازادبوونی دواخراو ئەگەر سەبینێ رێوشوێنەكانی تەواو بكرێت ئازاد دەكرێت. 
دادگەی تاوانی هەولێر 16ى 2ى 2021 بەتۆمەتی (تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی)، هەریەک لە (شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیساو شڤان سەعید)ی بەیەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا، مانگی شوباتی 2022ش بەفەرمانی سەرۆکی هەرێم 60%ی سزاکەیان لابرا، جگە لەشێروان شێروانی کە 50% کەمکرایەوە.
 رۆژی 16ى 3ى 2023 هەریەك لە ( لەئەیاز کەرەم، هاریوان عیسا‌و شڤان سەعید ئازادکران‌) ئازادكران و دوای دوو سزای دیکە، گوهدار محەممەدیش ئازادکرا.
بەپێی بڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم، دەبوو ئەیلولی 2023 شێروان شێروانی ئازادبکرایە، بەڵام پێش ئەوکاتەو لە20ی تەمموزی 2023، شێروانی بەمادەی 298و 295 لەیاسای سزادانی عێراق، بەچوار ساڵ بەندکردن سزادرایەوە، دواتر بەبڕیارەکەی سەرۆکی هەرێم چوار ساڵەکە کرایەوە بەدوو ساڵ‌و بۆیە ئێستا وادەكەی تەواوبووە دەبێت ئازادبكرێت


AM:12:55:10/03/2025




ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌