ئەمڕۆ ١٣ی ئازاری ٢٠٢٥، بۆ دڵنیابوونەوە لە دۆخی تەندروستی و ئاگاداربوون لەو دۆسیانەی کە بەرامبەر بە ڕاگیراو بەشدار ئەبوبەکر، ناسراو بە (بەشدار بازیانی) جوڵێنراون، هەردوو تیمی کوردستانی عێراقی CPT و سەنتەری میترۆ لە زیندانی ئاسایشی گشتی سلێمانی سەردانی ناوبراومان کرد.
سەرباری بەردەوامبوون لە چاودێریکردنی دۆسیەکە، هەردوو ڕێکخراو جەخت لە پاراستنی مافەکانی ڕاگیراو دەکەینەوە و داوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەیەکی دادوەری دادپەروەرانە دەکەین. لە هەمانکاتیشدا، هەموو فشارێک بۆسەر بەشدار ئەبوبەکر ڕەتدەکەینەوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە ڕۆژنامەوانان و تیمی کوردستانی عێراقی CPTی ئەمریکی