لێدوانمان بۆ هەردوو کەناڵی کوردسات و کەناڵ 8 سەبارەت بە بڕیاری دادگای تایبەتمەند بە ڕۆژنامەنوسان
وەک سەنتەری میترۆ لە سێ ساڵی رابردوودا، چەندین دیدار و گفتوگۆمان رێکخستووە سەبارەت بە دادگای تایبەتمەند بە بابەتەکانی بڵاوکردنەوە، وە ئەم بڕیاریە یەکێک لەگرنگترین ڕاسپاردەکانی ئەو چالاکییانەبوو.
رێکەوتی ٩/٣/٢٠٢٥ لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە یاسای رۆژنامەنوسی کە جێگری سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی رێکیخستبوو، لە نێوان دادگای سلێمانی، داواکاری گشتی سلێمانی، ئاسایشی گشتی، پۆلیسی سلێمانی، سەنتەری میترۆ، سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان - لقی سلێمانی و چەند دامەزراوەیەکی میدیاییدا، ئەم داواکارییە پەسەندکراو، لە بەرواری ١٣/٣/٢٠٢٥ لە سلێمانی بەفەرمیی چوەبواری جێبەجێکردنەوە.
📌 پێشوازی لە بڕیارەکە دەکەین و داواکارین دادگاکانی تری هەرێمی کوردستان، رێکاری هاوشێوە بگرنەبەر.
📌 ئومێدەوارین ئەم دادگایە تەنها بۆ رۆژنامەنوسان نەبێت، بەڵکو هەموو بابەتەکانی بڵاوکردنەوە بکرێتەوە.