پەیامی سەنتەری میترۆ بە بۆنەی بەستنی شەشەمین كۆنگرەی رێكخراوی PAO



بەڕێز هۆگر چەتۆ سەرۆكی رێكخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO) 

بە بۆنەی بەستنی شەشەمین كۆنگرەی رێكخراوەكەتان و هەڵبژاردنی سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی ئەمینداران، بەناوی سەنتەری میترۆوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامانتان دەكەین و هیوادارین پەیوەندیی و هاوبەشیی هەردوو رێكخراو بەردەوام بێت.

ڕێكخراوی فریاکەوتنی میللی (PAO)  لە رۆژی دامەزراندییەوە، رۆڵی گرنگی گێڕاوە لە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان لەبارەی بنەماكانی مافەكانی مرۆڤ و بەهێزكردنی توانای ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و گیانی خۆبەخشی لای هاووڵاتیان و هۆشیاركردنەوە بە بنەماكانی هاووڵاتیبوون و سەروەری یاساو دادپەروەری و یەكسانی .

دووبارە پیرۆزبایتان لێدەكەین و هیوادارین بڕیارو راسپاردەكانی كۆنگرەكەتان ببێتە مایەی فراوانكردنی پڕۆژە و چالاكییەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی بە كۆمەڵگە پەراوێزخراوەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەبێ هیچ جیاوازییەك و كاركردن  بۆ چەسپاندنی ئەو پرەنسیپانەی رێكخراوەكەتانی  لەسەر دامەزراوە.

رەحمان غەریب
سەرۆكی ئەنجومەنی باوەڕپێكراوانی سەنتەری میترۆ 
20ی نیسانی 2025


PM:01:15:20/04/2025




ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌