به‌وێنه‌: به‌خاكسپاردنی‌ خانمه‌ فۆتۆگرافه‌ر ئه‌ژین قادر



میترۆ، سلێمانی‌ 

بە گوڵ و فرمێسكەوە ئەم ئێواریە خانەوادەو و هاوڕێ و هاوكارانی رۆژنامەنوسی فۆتۆگرافەر ئەژی قادر، ماڵئاوایان لەو كچە روح سوك و چالاك و خۆشەویستەی شاری سلێمانی كرد.

ئەمڕۆ سەنتەری میترۆ پرسەنامەی ئاراستەی ستران عەبدوڵا سەرنوسەری كوردستانی نوێ و خانه‌واده‌ و هاوكارانمان كرد ئەمە دەقەكەیەتی:
پرسە نامە
بۆ سەرنوسەرو هاوكارنمان كوردستانی نوێ
زۆر دڵگرانین بە بیستنی كۆچی ناوەختەی هاوكارمان فۆتۆگرافەری رۆژنامەكەتان ئەژین قادر .

ئەژین خان كچێكی چالاك و دیاری ناو چالاكییەكانی شاری سلێمانی بوو، هاوكاری سەنتەرەكەمان بووە بەردەوام لە چالاكییەكانمان بەشدار ئامادەیی هەبوو.

كۆچی دوای ئەم كچە رۆژنامەنوسە زۆر خەمباری كردین .
بەم بۆنەیەوە هاوخەمیمان بۆ ئێوەی بەڕێزو خانەوادەكەی دەنێرین


PM:04:23:20/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 5104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌