وەفدێكی باڵوێزخانەی كەنەدا و میترۆ كۆبونەوە



وەفدێكی باڵوێزخانەی كەنەدا و میترۆ كۆبونەوە
سكرتێری یەكەمی باڵویزخانەی كەنەدا لە عێراق جەختیكردەوە، ئامارو زانیاری و هەڵوێستەكانی سەنتەری میترۆ بۆ ئێمە گرنگن و لەگەڵ شەریكەكانمان كاریان لەسەر دەكەین.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 20ی شوباتی 2024، (ئۆلیڤە پیلێتی) سكرتێری یەكەمی باڵویزخانەی كەنەدا لە عێراق، (ماری تێرێز) راوێژكاری سیاسی و ئابوری، لەگەڵ تیمی میترۆ كۆبونەوە.
سەرەتای دیدارەكە دڵخۆشی بە جوانی شاری سلێمانی دەربڕی و ووتی "خۆشحاڵم بە دیدارتان یەكەمین جارە سەردانی ئەم شارە جوانە دەكەین" ووتیشی " بۆیە داوای كۆبونەوەمان لەگەڵ ئێوە كردوە چونكە ئامارو زانیاری و هەڵوێستەكانی سەنتەری میترۆ بۆ ئێمە گرنگن و لەگەڵ شەریكەكانمان كاریان لەسەر دەكەین" 
لەو كۆبونەوەیە كە دوو كاتژمێری خایاند، تیمی میترۆ بە وردی تیشكییان خستە سەر ئاڵنگاری و دەرفەتەكانی بەردەم ئازادی راگەیاندن و بیروڕا دەربڕین


PM:07:05:20/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 452 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌