رقوكینە بەرامبەر كەمینەكان بوەستێنن




سلێمانی، 24ی شوباتی 2024: سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە هەڵمەتی رقوكینە بەرامبەر كەمینەكان، كە چەند رۆژێكە دوای دەرچوونی بڕیاری داگای فیدرالی بە هەڵوەشانەوەی كورسی كۆتاكان، برەوی پَدەدرێت، داواش لە كۆمەڵگەی كوردستان دەكات نەبنە بەشێك لەو هەڵمەتە. 

پاش ئەوەی دادگای فیدرالی بوونی 11 كورسیی كۆتاكانی هەرێم بەنادەستوریی وەسفكردو هەڵیوەشاندەوە، پێكهاتەكان هاوشێوەی لیستەكانی دیكە بە لیستی جیا بەشداریی هەڵبژاردن بكەن، لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان هێرش بۆ سەر كەمینەكان لە هەرێمی كوردستان بە روونی برەوی پێدەرێت، تا ئاستی دەربڕینی رق كینە بەرامبەریان.

كەمینەی نەتەوەیی و ئاینی لە كۆمەڵگەی كوردستاندا رێزلێگیراو بوون روحی یەكترقبووڵكردن لێبوردەیی، پێكەوەژیانی ئاشتیانە، زاڵبووە بەسەر  ڕقوكینە، توندڕەوی، یەكترسڕینەوە.

سەنتەری میترۆ نیگەرانە لە هەڵمەتی رقوكینە بەرامبەر كەمینەكان، داوا دەكات كۆمەڵگەی كوردستان، ئەو هەڵمەتە شەرمەزار بكەن و نەبنە بەشێك لەو گوتارە میدیایی و سیاسییەی كە برەو بەرقوكینە دەدەات بەرامبەر كەمینەی نەتەوەیی و ئاینی لە هەرێمی كوردستان. 
میترۆ رەخنەی سیاسی بەرامبەر رێژەی كۆتا لەو هەڵمەتی رقوكینە جیادەكاتەوە، جەختیشدەكاتەوە"زیادەڕۆی لە دەربڕینی هەندێ لە  دژەكانی رێژەی كۆتا و تەنانەت لایەنگرانیشی، هانی شۆڕەسوارانی رقوكینەی داوە بۆ ئەو هێرشانە"

بڕیاری دادگای فیدرالی بە هەڵوەشانەوەی كۆتای كەمینە نەتەوەیی و ئاینی دەبوو بكرێتە بۆنەیەك بۆ مشتومڕی سیاسی بنیاتنەر، نەك بۆنەیەك بۆ هەڵڕشتی رقوكینە بەرامبەر ئەو پێكهاتانەی كە پێكەوە رەنگینی كۆمەڵگاكەمان بەرجەستەدەكەن.



AM:11:45:25/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌