سێ رێكخراو : بەسە چەواشە




میترۆ، سلێمانی: سێ رێكخراوی كۆمەڵگەی مەدەنی بە پێویستیان زانی گرنگی زیاتر بدەن بە خوێندەواری میدیایی بە مەبەستی رووبەرووبونەوەی هەواڵی ناراست و زانیاری چەواشەكار كە مەترسیین بۆ سەر حەقیقەت و ئازادی رۆژنامەگەری.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 19ی ئازاری 2024 ، هەر سێ ڕێكخراوی  میترۆ،  بەدیل، دامەزراوەی بیركردنەوەی ڕەخنەیی، كۆبوونەوە، بۆ گفتوگۆكردن لە بارەی پرۆژەی خوێندەواری میدیایی. پرۆژەكە كەمپەینێكە بۆ گرنگیدان بە خوێندەواریی میدیایی بە ئامانجی بەرەنگاربونەوەی زانیاری چەوت وچەواشە. 
هەر سێ رێكخراو بە پێویستیان زانی گرنگی زیاتر بدەن بە خوێندەواری میدیایی بە مەبەستی رووبەرووبونەوەی هەواڵی ناراست و زانیاری وەك مەترسییەك بۆ سەر حەقیقەت و ئازادی رۆژنامەگەری.
هەر سێ رێكخراو هاوڕابوون، دیاردەی میدیای چەواشەكار و هەواڵی درۆیینە و زانیاری ساختە، گرنگی خوێنەواری میدیایی و هۆشیاركردنەوە بۆ مەترسییەكانی زیاتر كردوە و  ڕوبەڕبونەوەی ئەم دیاردەیە تەنها ئەركی رێكخراوەكان یان تەنها دامەزراوەیەك نییە، بەڵكو ئەركی هەمووانە.
لەو دیدارەدا باس لەوەكرا كە مەكینەی دروستكردنی زانیاری ناراست وای لە هاونیشتیمانییان كردوە كەمتر متمانە بە میدیا بكەن هەروەها بە گرنگیان زانی كەمپینەكە كاراتر بكرێت و لە ماوەی داهاتوودا لە زانكۆكان بە دروستكردنی گروپ و رێكخستنی كۆبوونەوە درێژە بە چالاكییەكانی بدرێت.
بەركەوتنی دانیشتوانی گۆی زەوی لەگەڵ میدیا لە سەردەمە دیجیتاڵییەكەی، هانی نەتەوەیەكگرتوەكانی داوە بۆ بیركردنەوە لەو شەپۆلە فراوانەی زانیاری كە دەگەنە وەرگرو پێویست دەكات هەڵسەنگاندنی بۆ بكرێت و بە دیدێكی رخنەگرانە تەماشابكرێن.
 بۆیە نەتەوە یەككگرتوەكان ئەمەی وەك ئاڵنگارییەكی بەردەم پەروەردە وەسفكرد و هاوپەیمانی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ بۆ شاررستانییەكان (UNAOC)   دامەزراند، ئەم هاوپەیمانییە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە دانی بەوەدا ناوە كە  نەهێشتنی نەخوێندەواری میدیایی وەك بوارێكی فێركردن و رۆشنبیری پێویستەو پێشنیازی كرد بخرێتە ناو پرۆگرامی خوێندن لە قوتابخانەكاندا.
 #بەسە_چەواشە
#EnoughDisinfo
#كافي_تضليل


AM:09:55:24/03/2024




ئه‌م بابه‌ته 448 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌