به‌هۆی رووماڵی گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی ناڕازی له سلێمانی، هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و مایكی په‌یامنێری 964 و چه‌ند ده‌زگایه‌كی دیكه‌دا گرت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 25.3.2024 ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایانی ناڕازی، دژی دواكه‌وتنی موچه‌كانیان گردبوونه‌وه و به پێی زانیارییه‌كانیش نیازیان وابوو خۆپێشاندانه‌كان ببه‌نه ده‌باشان، كه ماڵی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی لێیه.
په‌یامنێری 964 ئه‌وه‌ی گه‌یاند، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه رێگریی له خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ی مامۆستایانی ناڕازی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها رێگه‌ناده‌ن میدیاكان رووماڵی گردبوونه‌وه‌كه بكه‌ن، ده‌ستیشیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌ل و مایكه‌كه‌یدا گرتووه، له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌ل و مایكی چه‌ند ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی میدیایی.
ئه‌مه له كاتێكدایه 964 هه‌موو كات پیشه‌ییانه و دوور له هه‌ر بۆچوون و بیروڕایه‌كی سیاسی، رووماڵی خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه‌ی هاوڵاتیانی ناڕازی له كوردستان و عێراق ده‌كات و به هیچ ئایدیایه‌كی سیاسی بارگاوی نییه.
964 پێده‌چێت له رووماڵی رووداوه‌كاندا له زۆربه‌ی میدیاكانی دیكه جیاواز بێت و هه‌میشه هاوسه‌نگی پاراستووه و به فۆڕمێكی هێمنانه ده‌نگه ناڕازییه‌كان و له هه‌ماندا روونكردنه‌وه‌ی لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی وه‌ك خۆی گواستووه‌ته‌وه.
-964