هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی وێنەگرێکی ئێن ئاڕ تیان لەکاتی رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایاندا دەستگیرکرد.
لەکاتی رووماڵی خۆپیشاندانی مامۆستایاندا ئەمڕۆ لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، هێزە ئەمنییەکان دەستیان گرت بەسەر کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانی تیمی ئێن ئاڕ تیدا.
هاوکات، وێنەگرێکی ئێن ئاڕ تییان دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ لە سلێمانی دژی دواکەوتن و پێنەدانی مووچەکانیان مامۆستایان لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیش دەیانەوێت رێگری لە خۆپیشاندانەکە بکەن و هاوکات، رێگرییان لە تیمی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تیش کرد رووماڵی ناڕەزایەتی مامۆستایان بکەن.
ئەمڕۆ لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لە بەردەم پارکی مەلیک مەحموددا مامۆستایان دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و دەیانەوێت بەرەو دەباشان بڕۆن.
بەپێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تیش، چەند مامۆستایەک لە کەلار دەستگیرکراون کە ویستوویانە بە مەبەستی بەشداری لە خۆپیشاندانەکەی سلێمانی، بەرەو سلێمانی بەڕێبکەون.
-Nrt