زیانەکانی بەکار هێنانی تەکنەلۆژیا بۆ هەمووان وەک یەکە بەڵام کاریگەریەکانی لەسەر منداڵ زیاترە منداڵانی ئیستا بەشاشە دەورە دراون وەکو کۆمپیوتەر و مۆبایل و تەلفزیۆن و ئامێری تر.
لەپاڵ ئەو منداڵانەی کە ئامێرە ئەلکرتۆنیەکانی دایک و باوکیان بەکار دێنن هەندێکیان ئامێری تایبەت بەخۆیان هەیە ئەمەش خۆی لە خۆیدا کارەسات دەخولقێنێ بۆ پاشەرۆژی منداڵان .
توێژینەوە جیهانیەکان ئەوەیان سەلماندوە کە منداڵانی ٧بۆ٨ ساڵ رۆژانە ٨ کاژمێر ئامێرە ئەلکترۆنیەکان بەکاردێنن وەهەروەها هەرزەکاران ١١ کاتژمێر بەکاردێنن.
بۆیە پێویستە لەسەر دایک و باوکان بەکارهێنانی ئەو ئامرانە بۆ منداڵەکانیان سنورداربکەن بەڵام ئەتوانی بۆپلان و پرۆگرامی نوێی وابکەی منداڵەکەت سود لەو ئامێرانە ببینێ بەبەراوارد لەگەڵ ئێستا کەزۆربەی زۆری منداڵان شتی خراپ دەبینن و لێ فێردەبن بەبەراورد لەگەل شتە باشەکان چونکی هیچ ساسنۆرەک نیە بۆ پاراستنی منداڵەکەت لەو بەرنامەو ئەکاونتە خراپانەی کە منداڵەکەمان بەرەو هەڵدێر دەبەن.
زیانەکانی بەکارهێنانی ئامێرە ئەلکترۆنیەکان لەسەر منداڵ.
کەمبونەوەی سەرنجی منداڵ ئامێرە ئەلکترۆنیەکان کاریگەری خراپیان هەیە لەسەر سەرنج و ئارامی و تێگەیشتنی منداڵ لە قوتابخانەو لە دەرەوە.
مەترسی چەپاندنی ئەلکترۆنی منداڵ تەمبەڵ دەکات کەسێکی بێ هیواو نەرێنی لێ دروست دەبێ
توشی نەخۆشی خەمۆکی دەبێت ، سیستەمی خۆراکی تێک دەچێت توشی قەلەوی دەبێت ئەمەش ئەبیتە هۆکاری پەیدابونی چەندی نەخۆشیهك لە منداڵەکە ، ئامێرە ئەلکترۆنیەکان کاریگەری خەراپیان دەبێت لەسەر ئاستی منداڵ لە وانەکانیان و دەرنەچوینان لە قوتابخانە ، کزی توانای بینین ، کزی توانای پەیوندسازی منداڵەکە توشی گۆشەگیری دەبێت و ناتوانی لەگەل کەسانی دەورو بەر تێکەل بێت و تونا کۆمەڵایەتیەکەی لەدەست دەدات ئەمانەو زیاتریش هۆکاری زۆر بەکار هێنانی ئامری ئەلیکترۆنین لە منداڵدا.
ڕێنامەی بەکار هێنای ئامێرە ئەلکترۆنیەکان.
١-چاودێریان بکە بزانە سەردانی چ وێبسایتێک دەکات چ بەرنامەیەک بەکار دێنێت لەگەل کێدا قسە دەکات ئەمانەش لە رێگای بەرنامەیهك دەتوانی بزانی چۆن منداڵەکەت ئامێرەکەی بەکار هێناوە.
٢- یاسا بۆ بەکارهێنای ئامێرەکان دابنێ بەڵام زۆر گرنگە رای منداڵەکەت لەسەر ئەو یاسایانە بێت بۆنمونە مۆبایلەکەی نەباتە ژۆری نوستن یاخود سی خولەک جارێک مۆبایلەکە دابنێت و ئیسراحەت بکات
٣- مەترسیەکانی سەر هێلی لەگەڵ باس بکە لەگەلی دانیشەو سود و زیانەکانی بەكارهێنای ئامێرە ئەلکترۆنیەکانی لەگەل باسبکە.
٤-گرنگی بە پەیوندی دەرەوەی ئهنتەرنێت بدە دەتوانی کاتیان بۆ تەرخان بکەی لەگەلیان گفتوگۆ بکەی بۆ ئەوەی منداڵەکەت لە مۆبایل دوور بکەوێتەوە بەگرنگی پێدانەکەت بزانێ پێویستە داک و باوکان کاتەکانی بەکارهێنای ئامێره ئەلکترۆنیەکان کەم بکەنەوە بۆ ئەوەی منداڵەکانیان درک بەوە بکەن کە گرنگه لایان و بۆئهوهی ئەوانیش گرنگی بە چوار دەوریان بدەن.
٥-دایک و باوکان کتێب بکەنە هاورێی ماڵەکانیان و کات بۆ خوێندەوەی تەرخان بکەن تا لای منداڵەکەشیان ببێتە باو لەکاتە بەتاڵەکانیان هانا بۆ کتێب و خوێندنەوە ببات نەک بۆ ئامێرە ئەلکترۆنییەکان.