ڕۆڵی ئافرەت لەپەروەردە و پێگەیاندا
غەیدا بێڕۆخی
ٸافرەت ڕۆلێكی گەورە و گرنگی ھەیە لە پەروەردەكردندا چونكە ٸافرەت بنچینەی سەرەكییە لە بنیاتنانی كۆمەڵگە و مانەوەی ٸومەتێك و بەرەوپێش چوونی شارستانیەت, ٸافرەت ٸەگەر دایك بێت قوتابخانەیە بۆ پیاو و كۆگایەكە بۆ پێگەیاندنی كچ و كوری تەندروست و بەرھەم ھێن و لێھاتوو بەكۆمەلگە كە رێز لە یاساكان بگرن و یارمەتی یەكتر بدەن لەخۆشی و ناخۆشیدا و تۆی چاكە لەھەموو شوێنێك بروێنن دایك سەرچاوەی سۆز و خۆشەویستیە و سەرچاوەی خێر و چاكە یە ئەگەر ٸافرەت باش بێت ٸەوە كۆمەڵگەیەكی تەندروست بەرھەم دێت، بەڵام بەپێچەوانەوە ٸەگەر خراپ بێت ٸەوە كۆمەڵگەیەكی پەرتەوازە و لاسار دروست دەبێت چونكە ٸەمە یاسای ژیانە , كاتێك ٸافرەت خێزانێك پێك دەھێنێت دەتوانی ٸەم خێزانە بە دوو ٸاراستە دا ببات ٸاراستەی راست وچاكە و ٸاراستەی خراپ و بەلارێدا بردن بەوپێیەی كە كۆمەڵگە لە كۆمەڵە خێزانێك پێك دێت كاتێك خێزانەكان لە رووی نەریت و پرەنسیپەوە تەندروست بوون ٸەوا ٸەو كۆمەڵگایە تەندروست دەبێت , بۆیە لێرەدا ڕۆڵی ٸافرەت دەردەكەوێت كە چەند گرنگە لە پەروەردە و پێگەیاندندا چونكە ماڵ یەكەم قوتابخانەی مرۆڤایەتییە كە دایك مامۆستا و بەرێوەبەرایەتی مرۆڤ لە ماڵەوە فێری رێز گرتنی بەرامبەر دەبێت لەماڵَەوە فێر دەبێت كە بە پیێ نەریت ھەڵسوكەوت بكات شتێك نەكات پێچەوانەی نە ریتی ٸاینی و كۆمەڵایەتی بێت و لەماڵەوە فێر دەبێت بە پێی پرەنسیپ ژیان بكات و فەلسەفەیەك بۆخۆی دیاری بكات كە تێدا بزانیت بۆچی دەژیت ؟ دەچیت بۆ كوێ ؟ چ شتێك بكات كە سوود بە دەوروبەر بگەیەنێت ٸەوە ٸەو فەلسەفەیە كە لەسەر دەستی ٸافرەتێك كەپێی دەلێن دایك فێر دەبین, بێگومان رۆڵی ٸافرەت لە پەروەردە و پێگەیاندن دا رۆلێكی بەرچاوە و ٸافرەتی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو گرنگە بۆ كۆمەلگەیەكی پێشكەوتوو ٸافرەت نیوەی كۆمەلگایە شان بەشانی پیاو كار دەكات لە ھەموو كایەكاندا ھەربۆیە رۆڵێكی گرنگی ھەیە لەپێشكەوتندا ولە پشت ھەر پیاوێكی زیرەك و سەركەوتوو ٸافرەتێكی زیرەك و سەركەوتوو ھەیە , لەسەرەتای كۆنگرەی جیھانی تاكو كۆنگرەی پەكین لە ساڵی 1996 پرسی ٸافرەت زیاتر گرنگی پێدرا بەشێوەیەك كە ھەڵی باشی بۆ رەخسا كە رۆڵی خۆی لە ھەموو بوارێك دا ببینیت بەگوێرەی توانای خۆی كە لەچ بوارێك دا لێھاتوە و دەتوانێت بەرھەمی باشی ھەبێت وبەشدار بێت لە دەركردنی بریار لەگشت بوارەكانی ژیاندا وەكو بواری سیاسی وكۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ٸابوری”.