كوشتنی رۆژنامه‌نوس محمد بدێوی ئه‌و كاردانه‌وانه‌ی به‌دوای خۆیدا هێنای، هه‌موانی گه‌ڕانده‌وه بۆ چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م، ئه‌و چوارگۆشه نه‌گریسه‌ی كه رژێمه‌كه‌ی به‌عس زیاتر له 30 ساڵ تاكی عێراقی له‌سه‌ر پهروهردهكردبوو. فه‌رهه‌نگی خوێن‌و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه بۆ فه‌رهه‌نگی خێڵ.
روداوی كوشتنه‌كه تاكه تاوان نه‌بوو كه له ناو شاری به‌غداد یان به ده‌ستی كه‌سانی سه‌ر به هێزه ئه‌منی چه‌كداره‌كان رووده‌ده‌ن. بهلاَم یه‌كه‌مین رووداوه له مێژوی حوكمڕانی حزبه‌كه‌ی مالكی كه خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌سگیركردنی تۆمه‌تبارێك بكات.
سه‌رپه‌رشتیكردنی خودی مالكی بۆ ده‌سگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه نه‌بوو كه كه‌سی ته‌قه‌كه‌ر رۆژنامه‌نوسێكی كوشت. به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به شوناسی بكوژه‌كه‌وه هه‌بوو.
ئه‌وه‌ی زۆر له‌م گریمانه نزیكمان ده‌كاته‌وه، لێدوانه‌كه‌ی خودی مالكی بوو، له شوێنی رووداوه‌كه" خوێن به‌رامبه‌ر خوێنه" و خوێنی كوژراوه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه.
له‌ناو ئه‌م تابلۆ خوێناوییه‌ی كه مالكی ده‌یویست له‌به‌رده‌م هێزه‌كانی گاردی كۆماری دروستی بكات، ته‌نها به‌رپرس كه هه‌نگاو به هه‌نگاو چاودێری رووداوه‌كه‌ی ده‌كرد فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئومینداری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بوو. لێدوانه‌كانی به‌رپرسانه‌و هاوسه‌نگ. ئه‌وانی تر بێده‌نگ.
ئێمه سه‌نته‌ری میترۆ‌و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌و گۆڤاره ئه‌هلییه‌كان ئیدانه‌ی كوشتنی رۆژنامهنوسو مامۆستای زانكۆ، (محه‌مه‌د بدێوی)مان كرد، نیگه‌رانیمان به‌رامبه‌ر ئه‌و ههولاَنه ده‌ربڕی كه روداوه‌كه به‌ئاراسته‌ی وروژاندنی رۆحی شۆڤێنیانه‌و ده‌مارگیریدا ده‌یبه‌ن.
سه‌نته‌ری میترۆ‌و سه‌رنوسه‌ری رۆژنامه‌كانی هاوڵاتیو ئاوێنه‌و گۆڤاری لڤین، شارپرێس، سپی میدیا، سایتی ئاوێنه‌نیوز رایانگه‌یاند " ئیدانه‌ی كوشتنی رۆژنامه‌نوس، محه‌مه‌د بدێوی له‌لایه‌ن یه‌كێك له‌ئه‌فسه‌رانی فه‌وجی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ناوه‌ڕاستی به‌غداد، ده‌كه‌ین"
ئێمه روبه‌ڕوی ئه‌و ده‌نگانه بوینه‌وه كه ویستیان و تاراده‌یه‌ك بۆیان چووه سه‌ر له‌وه‌ی روداوه‌كه به‌ئاراسته‌ی وروژاندنی رۆحی شۆڤێنیانه‌و تۆڵه‌و ده‌مارگیری كوێرانه‌دا، ببه‌ن.
به‌داخه‌وه زۆرێك كه خۆیان به چالاكوانی مهدهنیو رۆژنامه‌نوس ده‌زانن، پاره له رێكخراوه نێوده‌وڵتییه‌كان وه‌رده‌گرن بۆ پرۆژه‌كانی فه‌رهه‌نگی لێبورده‌یی و مافی مرۆڤ، له‌به‌رده‌م ته‌رمی رۆژنامه‌نوسه‌كه هه‌ڵده‌په‌ڕین هوتافی خێڵه‌كیان ده‌وته‌وه.
ئێمه داوامان كرد پرۆسه‌ی راده‌ستكردنی بكوژی رۆژنامه‌نوسه‌كه كرانه‌وه‌ی ده‌رگا بێت بۆ راده‌ستكردنی سه‌رجه‌م داواكراوانی روداوه‌كانی كوشتنی رۆژنامهنوسانو دهربازنهبونیان له‌سزا .هه‌روه‌ها ببێته بوَنهیهك بوَ دوباره لێكۆڵینه‌وه له‌تاوانه‌كانی پێش‌و كه به‌رۆكی رۆژنامه‌نوسانی گرتوه‌و بكوژرانیان راده‌ستی دادگا نه‌كراون.
كه‌چی به‌شێكی زۆری رۆژنامه‌نوسان و میدیكارانی عێراق پرسیاریان له خۆیان نه‌كرد بۆچی مالكی ئه‌وه‌نده خه‌مخۆرو به‌په‌له بۆ ته‌داخولكردن له‌م رووداوه؟. كه‌چی له داوای سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی بۆ له‌سه‌دان تاوانی كوشتنی تری رۆژنامه‌نوس نه‌كرد، تاوانبارانیشیان له‌سزا ده‌ربازیان بوو.
به‌شێك له‌وانه ده‌ناسین بۆیه توشی شۆك بوین ، ئه‌وان له‌بری ئه‌وه‌ی داوای ئه‌وه بكه‌ن كه دادگای عێراقی رۆڵی خۆی بگێرێت بۆ لێكۆڵینه‌وه لهروداوهكهو ده‌ركردنی بڕیار بهسهربهخۆییو بێلایه‌نی. وه‌ك هه‌ر كه‌سێكی خێڵه‌كی ده‌ماگیر فه‌رهه‌نگی تۆڵه‌كردنه‌وه به‌سه‌ریدا زاڵبوو. به‌داخه‌وه كه‌وتنه داوی شۆڤێنیه‌ت. روداوه‌كه‌یان له سیاقی خۆی ده‌ركرد، ده‌یانوت:" كوردێك عه‌ره‌بی كوشت".