بە دروشمی (سینەما چاوی مرۆڤایەتی و داهێنانە)، کۆمەڵەی هونەرەجوانەکانی یۆتۆبۆری چوارەمین دیداری فیلمی کوردی لە وڵاتی سوید ئەنجام دەدات.
‌رێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ داواكاره‌ UN فشار بخاته‌سه‌ر حكومه‌تی‌ عیراق
رێكخه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكیكردن له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان داوای‌ له‌ رێكخراوی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرد فشار بخاته‌سه‌ر حكومه‌تی‌ عیراق تا رێگا به‌ میدیاكان و رێكخراوه‌كان بدات راپۆرتێك له‌سه‌ر مافی‌ مرۆڤ له‌ ناوچه‌ دابڕاوه‌كان ئاماده‌ بكه‌ن.
چۆمان هەردی "خەڵاتی قەڵەمی وەرگێڕان"ی ئینگلیزی دەباتەوە
خانمە نوسەر و وەرگێڕی كورد، چۆمان هەردی "خەڵاتی قەڵەمی وەرگێڕان"ی ئینگلیزی بە وەرگێڕانی دیوانی "دەربەندی پەپولە"ی شاعیری گەورەی كورد شێركۆ بێكەس بۆ سەر زمانی ئینگلیزی دەباتەوە. بڕیارە بەرهەمەكە لەساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا بڵاوبكرێتەوە.
پۆلیسی هەولێر بۆ ئێن ئاڕ تی: ئێوە خۆتان حەز دەکەن هێرش بکرێتە سەرتان
عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی سەر نووسینگەی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر، بە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی وت "ئێوە خۆتا حەز دەکەن هێرش بکرێتە سەرتان".
‌سه‌نته‌ری میترۆ وه‌ڵامی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌داته‌وه‌
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له‌ مافی رۆژنامه‌نوسان پێی وایه‌ كه‌ لێدوانه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر پاساو ده‌دات بۆ توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ كه‌ناڵی NRT و رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر پسپۆری میدیایی نییه‌ تا ئاستی پیشه‌یی بونی میدیایی كه‌ناڵه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنێت.
Copyright © 2015 . all rights reserved .Created by kurdsky.com for web design