میترۆ، سلێمانی
له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانه‌كانی قه‌زای قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مینه‌كانه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌ردوو تیمی رۆژنامه‌وانی رۆژنیوز و كه‌ناڵی kNN كامێراكه‌یان ده‌شكێندرێت.
علی قادر په‌یامنێری رۆژنیوز به‌میترۆی وت: ئێواره‌ی ئه‌مرۆ خۆپیشاده‌ران ویستیان بچنه به‌رده‌م قائیمقامیه‌ت و هه‌وڵمدا روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكه‌م، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه هێرش كرایه سه‌رم و ویستیان كامێراكه‌م لێ‌بستێنن به‌ڵام نه‌یان توانی.
وتیشی: ئاسایش نه‌ی هێشت روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكه‌م بۆیه ئه‌و ناوه‌م جێهێش به‌ڵام هێزێكی دیكه وتیان بیگرن وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌ی گرتووه بۆ ماوه‌ی نیو كاتژمێر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی فریاكه‌وتنی قه‌ڵادزێ ده‌ستگیركرام .
هاوكات سابیر عه‌بدوڵڵا په‌یامنێری كه‌ناڵی KNN به میترۆی راگه‌یاند: دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ كاتژمێر 3ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ ئاوات عومه‌ر كامێرامان چوین بۆ روماڵی خۆپیشاندانه‌كه‌ی قه‌ڵادزێ ، ئێمه ئه‌و هێزه‌ی ئاسایش مان نه‌بینی كه له پشته‌وه‌مانن بوون و رێنوێنی خۆپیشانده‌رانم ده‌كرد كه بینای حكومه‌ت نه‌سوتێنن چونكه به سوتانن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابێت.
وتیشی‌ی: خۆپیشانده‌ران ده‌یان ویست بانك و بینای حكومه‌ت بسوتێنن به‌ڵام قسه‌م بۆكردن كه كاری وا نه‌كه‌ن به‌قه‌سه‌یان كردم و گه‌ڕانه دواوه، به‌ڵام له‌و كاته‌دا ژماره‌یه‌ك ئاسایش هاتوو له پشته‌وه لێیاندام و په‌لاماری كامێرامانه‌كه‌یان دا‌و كامێراكه‌یان شكاند و بردیان.
سابیر عه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه، ئاسایش به شكاویش كارمێراكه‌یان برد‌و نه‌یان داینه‌وه و دواتر چوینه لای به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش وتمان سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین، به‌ڵام داوای لێبوردنیان كرد.