میترۆ، هه‌ولێر
لەکاتی ڕووماڵکردنی خۆپیشاندانەکانی هەولێر هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستیان بەسەر کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی تیمێکی ئێن ئاڕتی گرت.
ئەو تیمەی ئێن ئاڕتی لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە و هاوکات لەگەڵ خۆپیشاندانی مامۆستایان و چین توێژەکانی دیکە لەهەولێر ڕووماڵیان دەکرد و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەوشارەوە دەست بەسەر تەواوی کەلوپەلە ڕۆژنامەوانییەکانیاندا گیرا.
خۆپیشاندەرانی هەولێر پاش ئەوەی ویستیان لەبەردەم پارکی شانەدەرەوە بڕۆن بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەوکاتەدا بەهۆی ڕێگریکردنی هێزە ئەمنییەکانەوە گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروست بوو گازی فرمێسک ڕیژ بەکارهێنراو ژمارەیەک خۆپیشاندەریش بەهۆی گولەی پلاستیکیەوە برینداربوون .
لەبەرەبەیانی ئەمڕۆوە خۆپیشاندەرانی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەران دژ بە سیستمی پاشەکەوتی موچە دەستی پێکردووە.
لەمیانی خۆپیشاندانی ناڕەزایی مامۆستایان لە هەولێر، گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا دروستبوو، هێزه ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێرده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتیدا گرت.
كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی بڵاوی كرده‌وه كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌كاتی روماڵی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی مامۆستایان له هه‌ولێر له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منیه‌وه رێگری له تیمی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی كراوه روماڵی خۆپیشاندانه‌كه بكات و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانیه‌كانیاندا گیراوه.