کتێبی بیرەوەرییەکانی‌ هەشتا ساڵی‌ تەمەنی‌ بەهادین نوری‌ چاپکرا




میترۆ، سلێمانی‌ 
ئێستا کتێبی بیرەوەرییەکانی‌ هەشتا ساڵی‌ تەمەنی‌ بەهادین نوری‌ چاپکراوە و لای هەندێک لە کتێبخانەکان دەفرۆشرێت.

هاوكات به‌مه‌به‌ستی‌ پیرۆزبایكرد له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ توێترین كتێبی‌، به‌یانی‌ ئه‌مرۆ نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌مافی‌ رۆژنامه‌نووسان سه‌ردانی‌ مامۆستا به‌هادین نوری‌ كرد. 

بەهادین نوری سیاسەتمەدار و سکرتێری‌ پێشووی‌ حزبی‌ شیوعی‌ لە هەژماری خۆی لە فەیسبوک نووسیویەتی، ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن لە کتێبخانەی سلێمانی - بەردەرکی سەرا و لای هەندێک لە کتێبفرۆشەکانی دیکە کتێبی "پرسی کورد و ئەزموونی کوردستانی عێراق" بکڕن.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە کە نرخی کتێبەکەی بە پێنج هەزار دیناره‌. 

بەهادین نوری‌ لە کتێبەکەیدا بەناونیشانی‌ پرسی کورد و ئەزمونی کورستانی عێراق، باسی‌ لە رووداوەکانی‌ کوردستان کردووە. 

بەھادین نوری دەڵێت ئەو رووداوانەی لە کتێبەکە باسی کردوون پەیوەندی بە واقیعی ٨٠ ساڵی رابردووی رووداوە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە و ئەوەندەی لە بیریدا ھەبووە گێڕاویەتیەوە، ئەوەشی نوسینەکەی پێ هەڵەیە با لە دژی بنووسێت و داری لەسەر بەردی نەهێڵێ و بۆ ئەوەش کتێبەکەی‌ نەنوسیوە کە ئەم یان ئەو حیزب لێی‌ ڕازیبێت.


رۆژی‌ 10ی‌ ئه‌یلولی‌ 2018 به‌هادین نووری، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌داری گه‌وره‌ی كورد رایگه‌یاند كه‌ "بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی (پرسی كورد و ئه‌زموونی كورستانی عیراق) داوای ژماره‌ی سپاردنم له‌ هه‌ولێر كرد، كتێبخانه‌ی گشتی، كه‌ به‌قسه‌ به‌رپرسی پێدانی ژماره‌ی سپاردنه‌، داواكه‌ی هه‌واڵه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری كرد و له‌وێ ته‌گه‌ره‌ی تێخرا، تا ئێستا ژماره‌ی سپاردنیان نه‌داوه‌، دواتر داوام له‌ كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی كرد له‌وێش، له‌ ژووری ژماره‌ی پێسپاردن، ته‌گه‌ره‌ی تێخرا".

رۆژی‌ 13ی‌ ئه‌یلولی‌ ئه‌م مانگه‌ش به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ كێتبخانه‌ی‌ سلێمانی‌ (ئالان ئه‌ئوف) مۆڵه‌تی‌ چاپكردنی‌ كتێبه‌كه‌ی‌ دا به‌ به‌هایدن نوری‌. 


مامۆستا بهائەدین نوری یەكێكە لە دیارترین سەركردە چەپەكانی عێراق، لە ساڵی 1946 پەیوەندی بە حزبی شییوعی عێراقەوە كردوە، پۆستی سكرتێری ئەو حزبەی وەرگرتوە، لە ساڵی 1953 بۆ 1958 لە زیندانی رژێمی پاشایەتی بووە. لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بەشی یەكەمی بیروەرییەكانی خۆی بڵاوكردۆتەوە. سەرباری نەخۆشی بەردەوامە لە نوسین.



AM:11:36:24/09/2018




ئه‌م بابه‌ته 2596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌