میترۆ، وێستگه نیوز
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نوسانی كوردستان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی له یه‌ك مانگدا دوو په‌یامێری ئاژانسی رۆژ نیوز ده‌سبه‌سه‌ركراون و له‌كاتی به‌دواداچونمان بۆ كه‌یسه‌كیانیان، له لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار، "یه‌ك وه‌ڵاممان ده‌ستكه‌وتوه كه ئه‌و دوو ده‌سبه‌سه‌ركراوه پێشمه‌رگه‌ن".
ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند: له هه‌رێمی كوردستان زۆربه‌ی كادری حزبه‌كان موچه‌كانیان گواستراوه‌ته‌وه سه‌ر حكومه‌ت چ وه‌ك فه‌رمانبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر یان پاسه‌وان، وتشیی " ئه‌م رێككه‌وتنه سیاسییه وایكردوه رۆژنامه‌نوس ببینیت شوناسی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان و پۆلیسیشی له گیرفاندا بێت"
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ باسی له‌وه‌شكرد: له بنه‌ڕه‌تدا ئاسایی نییه موچه‌خۆرێك پێشمه‌رگه یان پۆلیس یان ئاسایش بێت و له‌هه‌مان كاتیش‌دا رۆژنامه‌نوس بێت، وتشیی" حكومه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت ئه‌م مه‌سه‌له تێهه‌ڵكێشیییه‌ی دوو پیشه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی چاره‌سه‌ر بكات، ده‌بوو له بنچینه‌وه چاره‌سه‌ری بكات".
جه‌ختیشیكرده‌وه " ئێستا پێمان ده‌ڵێن دوو رۆژنامه‌نوسه‌كه‌ی رۆژ نیوز، پێشمه‌رگه‌ن" به‌ڵام ره‌حمان غه‌ریب پرسیاری كرد و وتی:" بۆچی بۆ پێشمه‌رگه و پۆلیس ئاساییه له میدیاكانی تر موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ناوخۆ و پێشمه‌رگه‌یان هه‌بێت، به‌ڵام بۆچی بۆ رۆژ نیوز قه‌ده‌غه‌یه؟"
غه‌ریب داوایكرد وه‌زاره‌ته‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ رێنمایی یان بڕیار بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌ربكه‌ن و یه‌كلاییان بكه‌نه‌وه".
به‌لای سه‌نته‌ری میترۆ ئه‌م جووت پیشه‌یه پێكه‌وه ناگونجێن و به‌رهه‌می ئه‌و پرۆسه‌ی شێواندنه‌یه كه له ئه‌نجامی رێككه‌وتنی سیاسی حزبه‌كاندا هاتۆته ئاراوه و ده‌ڵێت" با ئه‌و دوو رۆژنامه‌نوسه‌ی رۆژ نیوز نه‌بنه قوربانی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراو و نا ته‌ندروسته".
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 21ی ئابی 2019، بڕیار محه‌مه‌د، په‌یامنێری هه‌ولێری رۆژ نیوز ده‌ستبه‌سه‌ركرا ماوه‌ی مانگێكیشه زوبیر برادۆستی، په‌یامنێری دهۆكی هه‌مان ده‌زگا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و تائێستا دۆسییه‌كه‌ی یه‌كلانه‌بۆته‌وه.
ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نوسانی ده‌زگای رۆژنیوز له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پێشمه‌رگه‌ن، له‌كاتێكدایه كه رۆژی 31ی كانونی یه‌كه‌می 2019، وەزارەتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان كاری شۆفێری تاكسی لە سەرجەم فەرمانبەران جگە فەرمانبەرانی پلە حەوت و هەشتی شارستانی قەدەغەکرد.
دواتر و له فه‌رمانێكدا كه واژۆی کەریم سنجاری، وەزیری ناوخۆی له‌سه‌ره و رۆژی چوارشەممە 15ی ئایاری 2019 دەرچووە، بڕیار دراوه بە درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی کاری شۆفێری تاکسی لە فەرمانبەران و هێزەکانی ناوخۆی تا سەرەتای مانگی ئەیلول ی داهاتوو.