کوردی
عربي
English
سەرەتا
هەواڵ
چالاکی
بەیاننامە
وتار
یاساکان
ڤیدیۆ
گەلەری
هاوکاران
بڵاوکراوەکان
هەلی کار
سی ڤی
میترۆ میدیا
لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جگە لە هەرێم ئینتەرنێت ڕاگیرا
میترۆ، سپی میدیا
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كان و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له پارێزگاكانی عیراق راگیرا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 3ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عیراق راگیرا و دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی فه‌یسبووك و تویته‌ر و ئینستاگرام و واتس‌اپ له عیراق جگه له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له‌كاركه‌وتن.
راگرتنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت دوای ئه‌وه دێت كه له به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان كرد و داوای دابینكردنی هه‌لی كار و خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان كرد و توندوتیژی لێكهوتهوه.
تا ئێستاش وه‌زاره‌تی گه‌یاندنی عیراق هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه نه‌داوه كه به بۆچوونی خۆپیشانده‌ران هه‌نگاوێكه بۆ رێگرییكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، بەڵام دوێنێ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق سەبارەت بە خۆپیشاندان و گرژی و ئاڵۆزیەكانی بەغدا كۆبووە و بەگوێرەی زانیاریەكان یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبونەوەكە ڕاگرتنی هێڵەكانی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بووە و وەزارەتی گواستنەوەش بڕیارەكەی ئەمڕۆ جێبەجێکردووە.
ئەوەش لەکاتێکدایە بەهۆی خۆپیشاندانی هاووڵاتییان لە ناوچەی سەوزی بەغدا و شارەکانی دیکە چەندین خۆپیشاندەر کوژرا و بریندار بوون و قەدەغەی هاتوچۆی لە بەغدا راگەیەندراوە.
AM:11:04:03/10/2019
ئه‌م بابه‌ته 468 جار خوێنراوهتهوه
گەلەری
به‌وێنه: 15هه‌مین راپۆرتی سه‌نته‌ری میترۆ له‌باره‌ی ره‌وشی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری له هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025
به‌وێنه: راپۆرتی ساڵانه‌ی سەنتەری میترۆ و تۆڕی هاوپەیمانی 19
وتار
رەحمان غەریب
رێكەوت نییە
د. سامان فەوزی
لەبارەی سنوره یاسایی و ئیتیكیەكانی ڕوماڵی ئەو جەنگەی کە ئێستا له دەروبەرماندایه
ژمارە:28
بەروار:5-4-2026
ئەرشیف
هاوکاران