هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئازاد کردنی رۆژنامەنووس عيماد بيلال و جەمال عەبدوڵا



لێدوانی رۆژنامەوانی، بۆ بڵاوکردنەوە

هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئازاد کردنی رۆژنامەنووس عيماد بيلال و جەمال عەبدوڵا بۆ ئەوەی سبەینێ بە کەفالەت ئازاد بکرێن.

بەدواداچوونی ئێمە بۆ کەیسەکانیان بەم شێوەییە:
1- راگرتنی جەمال عەبدوڵا پەیوەندی بە کەیسی شەڕێکەوە هەیە کە پێش شانزە ساڵ لەمەوبەر  روویداوە، شکاتکار سکالایەکی لەسەر تۆمارکردوە گوایە جەمال عەبدوڵا بە دەمانچە هێرشی بۆ بردوە، (ئێمە پشتڕاستی ناکەینەوە) بەڵام کەیسەکە وا تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ چۆتە دادگای تاوانەکانی دووی سلێمانی وەک شاهید بۆ کەیسێکی جیاواز، لەوێ  پێیان ووتوە کە نۆ جار داوامان کردوی نەهاتووی و ئەمری دەسگیرکردنت بۆ دەرچووە.

2-  کەیسی عيماد بيلال، سکاڵاکار رۆژنامەنوسە لە میدیای کۆمەڵی ئیسلامی، لە کۆمێنت عيماد توڕبووە و تەشهیری کردوە.
عيماد پێش ئەوەی بچێتە بەردەم دادوەر هات ڕاوێژی پێکردین، ئێمە پێمان ووت بچێتە بەردەم دادوەرو نێوەندگیری بۆ دەکەین لەگەڵ سکاڵاکار. 

کاری جدی هەیە، تێگەیشتن هەیە، کە جەنابی حاكم نەرمی بنوێنێ و هەردووکیان بە کەفالەت ئازاد بکرێن.

پێمان وایە هەر ئەمڕۆ دەکرا بە زەمانەتی شوێنی کاری هەردووکیان، نەرمی بنوێنن و بەکەفالەت ئازاد بکرێن. 

ئەوانەشی هێرش دەکەنە سەر میترۆ گوایە هەڵوێستی نییە، هەر سوپاسیان دەکەین.

ڕێکخەری میترۆ


AM:09:42:24/10/2023




ئه‌م بابه‌ته 800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌