ئەمرۆ بریاربوو سەنتەری میترۆ بە هاوكاری خانەوادەی شەهید وەدات حسین مەراسیمی یادی چوار ساڵەی رۆژنامەنوسی تیرۆركرا وەدات حسێن، لە دهۆك رێكبخەن.
هەر زوو هێزێكی ئاسایش لە بەردەرگای گۆرستانی شاخكێ، شوێنی مەراسیمەكە و دەروبەری بڵاوبونەوە، رێگرییان كرد "جگە خانەوادەكەی" بەشداربوانی مەراسیم هاوڕێ و هاوكارانی بچنە سەرگۆڕی رۆژنامەنوسی تیرۆكراو وەدات حسێن.
بەڵام (ئەیهان سەعید) نوێنەری سەونتەری میترۆ سوور لەسەر بەشداربوون و ئەنجامدانی، بۆیە لەگەڵ چەند رۆژنامەنسێكی تر، (كاروان سەعید) پەیامنێری كەناڵی گەلی كوردستان، ئومێد پەرۆشكی چالاكوانی مەدەنی دەكرێنە سەیارەی ئاسایشەوە، تا ئێستا دەسبەسەرن.
سەنتەری میترۆ ئیدانەی ئەم هەڵسوكەوتەی هێزی ئاسایشی دهۆك دەكات دەكات، كە نەك تەنها نەگونجاوە لەگەڵ پرنسیپەكانی ئازادی چالاكی مەدەنی و بیروڕا، تەنانەت نەگونجاوە لەگەڵ ئادابی كۆمەڵایەتی.
میترۆ پرسیار دەكات " ئەگەر لە گۆرستان رێگری چالاكی بگرن دەبوو سەنتەری میترۆ و خانەوادەكەی لە كوێ ئەم مەراسیمە رێكبخەن؟"