داخستنی ئۆفیسی كەناڵی NRT و دەستگیركردنی رۆژنامەنوسەكانی، مەحەكن بۆ قبوڵنەكردنی جیاوازی، بۆ هەوڵی دەسەڵات لە بەرتەسكردنەوەی ئازادی كاری رۆژنامەنوسی.
كاری ئەو كەناڵەی روماڵی نارەزایەتی دەكات، قەدەغە بكرێت، هەر خەڵك خۆی بۆ گەیاندنی دەنگی خۆی، هەزار ئین ئارتی دروستدەكات و دەبنە پەیامنێری کەناڵەکە.
ئێستا سەردەمی یەك تیڤی و یەك رادیۆو یەك رۆژنامە نییە، ئەو سەردەمە بەسەرچوو، هەموو هاوڵاتییەك رادیۆو تیڤی و رۆژنامەی خۆی هەیە، دەتوانن هەمووان وەک ئێن ئارتی دەنگییان بگەیەنن.
خەڵك ئاوی خوادنەوەی پاك، خزمەتگوزاری كارەباو ئاوو ژیانێكی شایستەو سیستمێكی باشتری دەوێ كە كەرامەتی بپارێزێت، كەی تێدەگەن زەبروزەنگ و داپڵۆسین و پێشێلكردنی ئازادییەكانی خەڵك، چارەسەر نییە.
ئین ئارتی بێ پشت و پەنا نییە، خەڵك دەبن بە پەیامنێری، خەڵك دەیپارێزێت، ئازادی رۆژنامەنوسی مەكەنە قوربانی سیاسەتكردن.
ئێمە لە سەنتەری مییترۆ لە هەموو كات زیاتر لەگەڵ ئێن ئارتی دەوەستین و پشتیوانیان دەكەین.
20ی ئابی 2020
سەنتەری میترۆ