میترۆ، سلێمانی
دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای چاڤی و كه‌ناڵی NRT، هه‌واڵی داگیركردنی زیاتر له 7 هه‌زار مه‌تر زه‌وی پڕۆژه‌كانی له‌لابه‌ن شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده و بڵاوكرده‌وه، ناوبراو سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای چاڤی و كه‌ناڵی NRT تۆمار ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆمتیان بۆ هه‌ڵبه‌ستووه و ناویان زڕاندوه.
ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه هه‌فته‌نامه‌ی ئاوێنه بڵاوی كرده‌وه كه، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو 23ی نیسان له بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ، سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر كۆمپانیای چاڤی و كه‌ناڵی NRT تۆماركردوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداریش به رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌ی راگه‌یاندووه، شاناز ئیبراهیم له سكاڵاكه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای چاڤی و كه‌ناڵی NRT وه، تۆمه‌تی بۆ هه‌ڵبه‌ستراوه و ته‌شهیری پێكراوه.
ئه‌و سه‌ر چاوه‌یه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو كه، ناوبراو داوای كردووه كۆمپانیای چاڤی و كه‌ناڵی NRT به‌به‌ڵگه راست و دروستی ئه‌و هه‌واڵه بسه‌لمێنن كه له 19ی نیسان بڵاویانكردوه‌ته‌وه، نه‌ك په‌نا ببه‌نه به‌ر چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه.
وتیشی: له‌سكاڵاكه‌دا ناوی خاوه‌نی كۆمپانیا كه، شاسوار عه‌بدولواحید نه‌هاتوه.
هاوكات سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ رۆژنامه‌ی ئاوێنه پشت ڕاست كردوه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه كه، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمه‌ڕ سكاڵای له‌سه‌ر كۆمپانیای چاڤی و كه‌ناڵی NRT تۆمار كردووه،
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ڕِابردودا، له تی‌ف ره‌شید هاوسه‌ری شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی تاپۆكردنی پارچه زه‌وییه‌ك له ده‌باشان سكاڵای یاسای له‌سه‌ر كه‌ناڵی NRT تۆماركرد.