د. محمد سابیر لە میترۆ باسی رەوشی سیاسی كرد



ميترؤ، سليَمانى 
ئەمڕۆ یەك شەممە د. محمد سابیر، باڵوێزی پێشووی عێراق لە نەتەوەیەكگرتووەكان، باڵوێزی پێشوتری عێراق لە چین، سەردانی سەنتەری میترۆی كرد.


سەرەتای كۆبونەوەكە رێكخەری سەنتەری میترۆ بەخێرهاتنی د. محمد سابیری كرد، تیشكی خستە سەر ئامانجی رێكخراوەكەو و هەندێ لە كارو چالاكییەكانی لە ماوەی رابردودا.
 
د. محمد سابیر تیشكی خستە سەر هەندێ پرسی گرنگی بارودۆخی سیاسی ئەمڕۆ لەوانەش پرسەكانی، گرفتە سیاسییەكان و پرسی ریفراندۆم بیروبۆچوونی خۆی لەم بارەوە خستە روو.

ئەو پێی وایە بزوتنەوەی سیاسی لە هەرێمی كوردستان بەر لەوەی هەر هەنگاوێك بنێ بۆ پرسە گەورەكان پێویستە بیر لە چارەسەری گرفتەكانی ناوخۆی هەرێم بكەنەوە " ئامانجە گەورەكان چەندە رەوا بن بەبێ رەخساندنی زەمینەی لەبار ناچنە سەر رێڕەوی راستەقینە"
 

د. محمد سابیر، كە لە بواری كاری دیبلۆماسیدا باڵوێزی پێشووی عێراق لە نەتەوەیەكگرتووەكان بووەو ئەركی باڵوێزی پێشوتری عێراقی لە چین بەڕێوەبردوە باسی لەوەكرد كە بۆ پرسی ریفراندۆم دەبێت هەم مەرجی نێوخۆیی كە زۆر گرنگن و هەم پشتیوانی دەرودرواسێ و وڵاتانی تری دونیا و كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی گرنگن " ناكرێت كەسانێك بیربۆچوونی جیاوازیان لەسەر هەلومەرج و كاتی پرسێكی وەها گرنگ هەبێت تۆمەتی نارەوایان بخرێتە پاڵ"
 
 

ئامادەبوان دەیان پرسیاریان سەبارەت بە پرسی سیاسی هەرێمی كوردستان هەبوو، ئەو بە فەرهەنگە دبلۆماتكارەكەی خۆی وەڵامی دانەوە دانیشتنكەی دەوڵەمەند كرد.



PM:04:28:14/05/2017




ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌