میترۆ
حکومه‌تی تورکیا ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی کوردیی باکوری کوردستانی ڕاگرت، که ماوه‌ی که‌متر له ساڵێکه دامه‌زراوه.
ئه‌مڕۆ حکومه‌تی تورکیا ماڵپه‌ڕی ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژه‌ڤا مه‌دیا)ی ڕاگرت، ڕۆژنامه‌ی ڕۆژه‌ڤا مه‌دیا ڕۆژنامه‌یه‌کی ڕۆژانه‌یه و دوای داخستنی ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وه‌ڵات دامه‌زرا.
بڕیاری ڕاگرتنی ماڵپه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌یه له کاتێکدایه که ڕۆژێک پێش ١٥ی ئایار، ڕۆژی جه‌ژنی زمانی کوردی له باکووری کوردستان ده‌رکراوه، به‌وه‌ش دیاره که تورکیا ئامانجی ڕێگرتنه له چالاکییه‌کانی ڕۆژی زمانی کوردی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مه‌ترسی هه‌یه ڕۆژنامه‌که‌ش ڕابگیرێت.
حکومه‌تی تورکیا له ساڵی ٢٠١٦دا ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وڵات و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی داخست، که تا ساتی داخستنی، ڕۆژنامه‌ی ئازادیا وڵات تاکه ڕۆژنامه‌ی ڕۆژانه‌ی کوردانی باکووری کوردستان بوو. له دوای داخستنی ئازادیا وڵات، کوردانی باکووری کوردستان ڕۆژنامه‌ی ڕۆژه‌ڤا مه‌دیا یان دامه‌زراند.
حکومه‌تی تورکیا له ماوه‌ی که‌متر له ساڵێکدا نزیکه‌ی ٥٠ ئاژانس، ڕۆژنامه، گۆڤار و ماڵپه‌ڕ، ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆنی کوردانی باکووری کوردستانی داخستووه.
رۆژ نیوز