میترۆ، سلێمانی
به‌مه‌به‌ستی پشتیوانی له ئازادی رۆژنامه‌نووسان و پشتیوانی له په‌یامنێری ئێن ئاڕ تی، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له‌به‌رده‌م كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی گردبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌نته‌ری میترۆدا هاتووه: "داوا لە رۆژنامەنووسان و داكۆكیكارانی مافی ئازادی رۆژنامەنووسی و هاوكارانمان دەكه‌ین، بەشداربن لە گردبوونەوەیەك بە ئامانجی پشتیوانی لە پەیامنێری ئێن ئاڕ تی و دەبڕینی نارەزایەتی بەرامبەر ئەو فشارانەی دەكرێنە سەر كەناڵەكە".
ئه‌وه‌ش هاتووه: كاتی گردبوونه‌وه‌كه كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه 25ی ئایاری 2017، بەردەم کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە گوندی ئەڵمانی.
بەڕێوەچوونی گردبوونەوەکەی سەنتەری میترۆ لە کاتێکدایە ماوەی سێ رۆژە ئارام بەختیار، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە کفری بەبێ گوێدانە یاساکانی کاری رۆژنامەنووسی دەستگیرکراوە، لەسەر راپۆرتێک لەبارەی هاوڵاتییەکەوە شیر و دایبی دزیوە و دواتر ئەو هاوڵاتییە سزادراوە، هەروەها فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەڕێوەبەری ئێن ئاڕ تی لەسەر هەمان بابەت دەرچووە.