میترۆ
ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، به‌سه‌رپه‌رشتی ناز عه‌بدولڵا، خانمه راگه‌یاندنكار و به ھه‌ماھه‌نگیی رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان له كوردستان، ھه‌ڵمه‌تێكی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
به ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا له كاتژمێر 9:00ی شه‌وی ڕابردوو 19/18-6-2017 له‌به‌رده‌م پاركی شانه‌ده‌ر هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی كوردستان له ژێر دروشمی (با هه‌موومان پێكه‌وه، خه‌م و ئازاره‌كانیان كه‌م كه‌ینه‌وه) ده‌ستی پێكرد.
ناز عه‌بدولڵا، سه‌رپه‌رشتیاری كه‌مپینه‌كه، به (باس‌نیوز)ی راگه‌یاند: "له هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان داواكارم به‌شداری ئه‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تا ڕاده‌یه‌ك له خه‌م و ئازاری ئه‌و كه‌سانه كه‌م بكه‌ینه‌وه كه خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌تن، چونكه ئه‌وه ته‌نیا ئه‌ركی خێزان و ماڵباته‌كانیان نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موومانه، هاوكاریان بكه‌ین".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان زۆر پێویستن، ئه‌وان له‌و ھه‌ڵمه‌ته‌دا وه‌ری ده‌گرن، بریتییه له كۆمه‌كی دارایی، كورسی تایبه‌ت به كه‌مئه‌ندامان، گۆچان و گۆپاڵی تایبه‌ت به نابینایان، یان ھه‌ر پێویستییه‌كی دیكه‌ی نابینایان، كه‌لوپه‌ل و ئامێری تایبه‌ت به نابیستان و گوتیشی: "ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه، ھه‌ر به ئاماده‌بوونی ئه‌وانیش و له‌ڕێگه‌ی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه، كۆمه‌كه‌كه ده‌گه‌یه‌نن به یه‌كه یه‌كه‌ی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی زۆر پێویستیان به‌و كۆمه‌كه‌یه".
هه‌ڵمه‌تی (با هه‌موومان پێكه‌وه، خه‌م و ئازاره‌كانیان كه‌م كه‌ینه‌وه) تا رۆژی چوارشه‌ممه ٢١\٦\٢٠١٧ ده‌خایه‌نێ، شه‌وانه له كاتژمێر ٩:٠٠ تا ١:٠٠ی دوای نیوه‌شه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت.
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پارێزگاكانی سلێمانی و دھۆكه‌وه ئاره‌زووی كۆمه‌ك به‌خشینیان ھه‌یه، ده‌توانن په‌یوه‌ندی به‌م دوو ژماره ته‌له‌فۆنه‌وه بكه‌ن و له ڕێی ئه‌وانه‌وه كۆمه‌كه‌كانیان بگه‌یه‌نن.
بۆ گه‌یاندنی كۆمه‌ك له شاری سلێمانی په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی: ٠٧٧٠١٥٢٧٧٩٦ بكه‌ن، بۆ پارێزگای دهۆكیش، په‌یوه‌ندی به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٧٥٠٤٧٨٢٦٤٣وه بكه‌ن.