میترۆ، الهام خالد
خانمه په‌یامنێری تۆڕی میدیای ڕووداو (شادیه ڕه‌سوڵ) ماوه‌ی پێنج ساڵه له‌بواری راگه‌یاندادا كارده‌كات و له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ میترۆدا ده‌ڵێت" رێگریەکان بۆ بێ‌توانا دەرخستی رۆژنامەنوسی ژن دەزگاکە و بەرپرسەکەیەتی ئەوە ئەوانن توانای ژنان سنوردار دەکەن" ده‌شڵێت: کاتێک پێشێلکاریم بەرامبەر کراوا زیاتر سوور بووم لەسەر کارەکەم و هەوڵم بۆ کاری قورس‌تر داوە.
میترۆ: ماوه‌ی چه‌ن ساڵه له بواری راگه‌یاندا كار ده‌كه‌یت؟
شادیه ڕه‌سوڵ: ماوەی ٥ سالە وەک پەیامنێر لە تۆری میدیایی رووداو کار دەکەم هەرچەندە وەک بێژەر بۆ کارکردن وەرگیرام بەڵام کاری پەیامنیَریم هەڵبژارد وەک بناخەیەک بۆ کارکردنم وەک رۆژنامە نووس.
میترۆ: له‌بواری راگه‌یاندن جگه‌له په‌یامنێری حه‌ز به‌چ كارێكی دیكه ده‌كه‌یت؟
شادیه ڕه‌سوڵ: من عاشقی کارەکەمم وەک پەیامنێری مەیدانی بەڵام حەز بەکارکردن لە رۆژنامەدا دەکەم و هەروەها حەز بەرنامەی مەیدانیش دەکەم.
میترۆ: وه‌كو خانمێكی په‌یامنێر نێردراوی بۆ روماڵی هه‌واڵی شه‌ڕ دژی داعش به‌بۆچوونی تۆ كاری پامنێری جه‌نگ بۆ ئافره‌تان تا چه‌ند سه‌خته؟
شادیه ڕه‌سوڵ: بەڵی وەک پەیامنێرێکی ژن بەشداریم کردووە لە رومالێ هەواڵی شەری دژی داعش، هیچ به سەختی نابینم بۆ پەیامنێری ئافره‌ت روماڵی هه‌واڵی جەنگ بكات، تەنیا ئەوە گرنگە دەزگاکەت متمانەت بداتێ، چونکە ئەو هۆکارە وایكردووه په‌یامنێری ئافره‌ت له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ کەمتر ئامادەبێت، ئه‌گه‌ر ده‌زگاكه‌ت متمانه‌ت بداتێ ئه‌وا په‌یامنێره ئافره‌ته‌كانیش ده‌توانن به باشترین شێوه ڕوماڵی هه‌واڵه‌كانی جه‌نگ بكه‌ن.
میترۆ: له‌ماوه‌ی كاركردنت له راگه‌یاندن و به‌تایبه‌ت له‌بواری په‌یامنێریدا ناخۆشترین ئه‌و رووداوانه چی بوون كه روبه‌ڕووتان بوونه‌ته‌وه؟
شادیه ڕه‌سوڵ: هەموو رۆژەکانی کارکردنم وەک پەیامنێر بۆ من خۆشە و هەرۆژە ئەزمونێکی نوێ تێدەپەرێنم، بەڵام ناخۆشترین رووداو پەلاماردانی هێزەکانی ئاسایش بوو کە رێگەییان نەدەداین رومالی خۆپیشاندانی مامۆستایان بکەین لە ساڵی رابردوودا پەلاماریان داین و ئازاریان پێ گەیاندنین، چاوەڕوانی ئەوە نەبووین کە ئازاری من و کامیَرامانە کەم (وەرزێر عەزیز) بدەن كه ئازاریان بە من گەیاند دواتر لەبەر چاوی خۆم لەویان دەدا و من هیچم ێپێ نەدەکراهەرگیز ئەو رووداوەم بیر ناچێتەوە.
میترۆ: په‌یامنێران به‌رده‌وام له‌ناو رووداوه‌كاندا بونیان هه‌یه وه‌كو خانمێكی په‌یامنێر چ كارێك بێ زاری كردویت؟
شادیه ڕه‌سوڵ: دەکرێت بڵێم هیچ کارێک کە کردومە بێزاری نەکردووم، بەردەوام دەمەویَت ئەو پردە بم بۆ گەیاندنی دەنگی هاونیشتمانیان و کێشەکانیان ئێستا مایکەکەم بۆتە بەشێک لە من و بەردەوام دەبین بۆ گەیاندنی دەنگی هەموان.
میترۆ: به‌بڕوای تۆ خانمه په‌یامنێره‌كان ده‌توانن وه‌كو په‌یامنێره كوڕه‌كان رووبه‌ڕووی روداوه‌كان ببنه‌وه؟
شادیه ڕه‌سوڵ: بەڵێ ، خانمە پەیامنێرەکان هاوشانی کورە پەیامنێرەکان دەتوانن روبەرووی رووداوەکان ببنەوە، بەڵام وەک گوتم رێگریەکان بۆ بێ‌توانا دەرخستی رۆژنامەنوسی ژن دەزگاکە و بەرپرسەکەیەتی کە ئەوە ئەوانن توانای ژنان سنوردار دەکەن.
میترۆ: وه‌كو خانمێكی راگه‌یاندنكار چه‌ندین جار پیشێلكاریت به‌رامبه‌ر كراوه له‌كاتی كاركردندا هیچ كات دوای ئه‌و پێشێلكاریانه بیرت كردۆته‌وه واز له كاری په‌یامنێری بێنیت؟
شادیه ڕه‌سوڵ: هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە واز لە کارەکام بهێنم کاتێک پێشێلکاریم بەرامبەر کراوا زیاتر سوور بووم لەسەر کارەکەم و هەوڵم بۆ کاری قورس‌تر داوە، چونکە عاشقی کارەکەمم هەرگیز سارد نابمەوە لە جاران بە گوڕترم چاوم لە داهاتووە هەرگیز خالێک بۆ کارەکەەم دانانێم.
میترۆ: وته‌ی تۆ چیه بۆ خانمه په‌یامنێره‌كانی هاوڕێت؟
شادیه ڕه‌سوڵ: پێیان دەلێم هەرگیز کارەکەتان بە کەم مەزانن ئێوە بڕبڕەی پشتی دەزگاکەتانن و وەک پەیامنێر دەبێت هەمومان قوربانی بدەین بۆ ئەوی هێزی ژنان لە نێو راگەیاندندا بسەلمێنین کە ئێمە جگە لەوەی دایکین و کاری ماڵ دەکەین هاوشانی ئەوەش لە مەیدانی کارەکەماندا هێزی خۆمان سەلماندووە،