میترۆ، سلێمانی
كه‌ناڵی IMK كه سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانه ماوه‌ی سێ مانگه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئایشی هه‌ولێره به‌مه‌به‌ستی رازامه‌ندیدان بۆ ده‌ستپێكردنی په‌خشی كه‌ناڵه كه‌یان، به‌پرسی كارگێڕی ئه‌و كه‌ناڵه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، له پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه سه‌رجه‌م كاره یاساییه‌كان ته‌واوبوون ته‌نها ئاسایشی هه‌ولێر ماوه وه‌ڵامان بداته‌وه.
بێستون تاوگۆزی بەرپرسی کارگێڕی کەناڵی IMK کە سەر بەبزوتنەوەی ئیسلامیه لەلێدوانێکدا بەمیترۆی ڕاگەیاند : سەرەتای ئەمساڵ بەشێوەیەکی مۆدێرن کەناڵی IMKمان ئامادەکرد بۆ پەخش و لەبەرواری 16ی ئادار ، ساڵڕۆژی کیمیابارانی شارەکە پەخشی ئەزمونیمان دەستپێکرد.
وتیشی : گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیای میکس میدیا واژۆکرد بۆ پەخشکردن لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەڵام پاش دەستپێکی پەخشی ئەزمونی کۆمپانیانی میکس میدیا نەیهێشت کار بکەین به‌هۆی وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێره‌وه.
بەرپرسی کارگێڕی ئه‌و كه‌ناڵه ئاشكراشیده‌كات كه، له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه نوسراو ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆكراوه ئه‌وانیش نوسراویان بۆ ئاسایشی هه‌ولێر و سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه كردووه، ته‌نها ئاسایشی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌یان داوه‌ته‌وه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ ده‌بێت ئاسایشی هه‌ولێر وه‌ڵامی نوسراوه‌كه‌یان نه‌داوینه‌ته‌وه.
كه‌ناڵی IMK سه‌ر به‌بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستانه‌و له‌ساڵی 1992 كه‌ناڵێكیان كرده‌وه به‌ناوی( IMK ڕانیه) په‌خشی ناوخۆی ده‌كرد، دوای ماوه‌یه‌ك ناوی ئه‌و كه‌ناڵه گۆڕدارا بۆ ( IMK هه‌ڵه‌بجه)، له ئێستاشدا ده‌یانه‌وێت كه‌ناڵێ IMK بكه‌نه كه‌ناڵێكی ئاسمانی و ده‌ست به‌په‌خش بكات.