میترۆ
گۆڤاری (Forbes)ی ئه‌مریكی كه (1917) دامه‌زراوه واته ته‌مه‌نی ده‌رچوونی سه‌د ساڵه، ناوی (10) ژنی رۆماننووسی هاوچه‌رخی به‌توانای بڵاوكردۆته‌وه. ئه‌م ژنانه جوان ده‌نووسن و به‌رهه‌مه‌كانیان به ملیۆنان نوسخه‌ی لێ ده‌فرۆشرێت و زۆرترین خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بییان وه‌رگرتووه، له خه‌ڵاتی پۆڵتیزه‌ره‌وه بگره بۆ خه‌ڵاتی نۆبڵ. ئه‌م ژنانه خوێنه‌ران شه‌یدای نووسینه‌كانیان ده‌كه‌ن و باسی عه‌شق و رۆمانسییه‌ت و راز و ره‌مزه‌كانی ژیانیان بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌م (10) ژنه رۆماننووسه‌ش ئه‌مانه‌ن:
1-ج.ك. رۆلینگ (1965-)
رۆلینگ رۆماننووسێکی بەریتانییە، به نووسینی رۆمانی حه‌وت به‌رگی هاری پۆته‌ر دڵ و رۆح و خه‌یاڵی خوێنه‌رانی داگیركرد. ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی به قسه‌ی خۆی له دواكه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ری مانچسته‌ر- لە له‌نده‌ندا به خه‌یاڵیدا هات له‌گه‌ڵ فرۆشتنی ئه‌و فیلمانه‌ی له‌سه‌ر رۆمانی هاری پۆته‌ر دروستكران، كردی به خاوه‌نی ملیۆنه‌ها دۆلار. دواجار (450) ملیۆن نوسخه له رۆمانه‌كه‌ی فرۆشرا و هاری پۆته‌ر خوێنه‌ران و بینه‌رانی سه‌رسام كرد.
2-دانیال ستیل (1947-)
دانیال ستیل رۆماننووسێكی ئه‌مریكاییه و خاوه‌نی زیاتر له (80) رۆمانه و یه‌كێكه له‌و ژنه رۆماننووسانه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی زۆرترین نوسخه‌یان لێ فرۆشراوه و گه‌یشتۆته (800) ملیۆن نوسخه. به‌رهه‌مه‌كانی رۆمان و درامان و رۆمانه‌كانی ماوه‌ی (390) حه‌فته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له لیستی رۆمانه پڕفرۆشه‌كاندا بوون و (22) جاریش وه‌كو درامای ته‌له‌فزیۆنی كاریان له‌سه‌ر كراوه. ستیل یه‌كێكه له‌و نووسه‌رانه‌ی رۆمانی بازاڕیی ده‌نووسێت و به رای ژماره‌یه‌ك له ره‌خنه‌گران رۆمانه‌كانی قووڵ نین.
3-تۆنی مۆریسۆن (1931-)
تۆنی مۆریسۆنی ئه‌مریكایی رۆماننووس و ئه‌دیتۆر و مامۆستای زانكۆیه، هه‌ندێ له به‌رهه‌مه‌كانی بریتین (شینترین چاو، گۆرانی سڵێمان، عاشق، مناڵی قه‌تران ... هتد). وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پۆلتیزه‌ر و نۆبڵ نیشانه‌ی به‌توانایی و داهێنه‌ری ئه‌م ژنه رۆماننووسه‌یه له نووسینه‌وه‌ی ئه‌زموونی ژیانی ره‌شپێسته‌كانی ئه‌مریكادا. له‌سه‌ر رۆمانی (عاشق) ی مۆریسۆن دوو فیلم دروستكراوه.
4-ستیفانی مایه‌ر (1973-)
ستیفانی مایه‌ر رۆماننووسێكی ئه‌مریكاییه و ئه‌و فیلمه‌ی له‌سه‌ر رۆمانه به‌ناوبانگه‌كه‌ی واته (Twilight -به‌ره‌به‌یان) دروستكرا زیاتر له دوو ملیار دۆلار داهاتی هه‌بوو، ستیفانی مایه‌ر به‌هۆی نووسینی رۆمان له‌سه‌ر بابه‌تی (خوێنمژان) و (رۆمانسییه‌ت) بوو به یه‌كێك له‌و ژنه رۆماننووسانه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له رۆمانه‌كانی بفرۆشرێن و ژماره‌ی نوسخه فرۆشراوه‌كانی گه‌یشته (100)ملیۆن نوسخه.
5-ماری هیگینز كلارك (1927-)
رۆماننووسێكی ئه‌مریكاییه و هه‌ر (51) به‌رهه‌مه‌كه‌ی كلارك له كتێبه پڕ فرۆشه‌كانی دنیا بوون و رۆمانی (مناڵه‌كان له كوێن) حه‌فتاو پێنج جار چاپكراوه‌ته‌وه. ته‌نیا ئه‌وه‌نده به‌سه بڵێی رۆمانه‌كانی ماری وه‌ها خوێنه‌رانیان سه‌راسیمه ده‌كه‌ن و جووڵه‌یان لێده‌بڕن كاتێ له‌سه‌ر كورسی خوێندنه‌وه داده‌نشین ناتوانن هه‌ڵسن. قه‌باره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م رۆماننووسه كه زیاتر رۆمانی بازاڕیی ده‌نووسێت ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه له كتێبخانه‌كانی دنیادا چه‌ندان ره‌فه داگیرده‌كه‌ن.
6-مایا ئه‌نجلۆ (1928-2014)
مایا ئه‌نجیلۆ شاعیر و رۆماننووسێكی ئه‌مریكاییه و خه‌ڵاتی پۆڵتیزه‌ری وەرگرتووە ئه‌و ژنه رۆماننووسه‌یه كه به (به‌تواناترین ژیاننامه‌نووسی ژنی ره‌شپێسی ئه‌مریكا) ناسراوه، زیاتر له (30) بڕوانامه‌ی فه‌خری و بێ‌شومار خه‌ڵاتی ئه‌ده‌بیی وه‌رگرتووه. ناوبانگی مایا ئه‌نجیلۆ به هۆی ئه‌و شه‌ش كتێبه‌وه‌یه كه ژیاننامه‌ی خۆین. وشه قووڵه‌كانی گوزارشت له عه‌قڵ و تاڵیی و راستگۆیی ده‌كه‌ن.
7-ئه‌لیس واكه‌ر (4419-)
شاعیر و رۆماننووسێكی ئه‌مریكاییه و یه‌كه‌م ژنی ره‌شپێسته كه خه‌ڵاتی پۆڵتیزه‌ری وه‌رگرتووه. ناوبانگی ئه‌لیس واكه‌ر زیاتر به‌هۆی رۆمانی (ره‌نگی وه‌نه‌وشه‌یی) یه‌وه‌یه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م كتێبه‌ش خه‌ڵاتی پۆڵتیزه‌ری وه‌رگرت. ئه‌م رۆماننووس و شاعیره به‌شێوه‌یه‌كی به‌ڵگه‌دار له‌باره‌ی ره‌گه‌زپه‌رستی و چه‌وسانه‌وه‌ی جێنده‌رییه‌وه ده‌نووسێت.
8-جومپا لاهیری (1967-)
جومپا لاهیری چیرۆكنووس و رۆماننووسێكی ئه‌مریكایی به ره‌گه‌ز هندییه. ساڵی (2000) له‌سه‌ر كۆمه‌ڵه چیرۆكی (وه‌رگێڕی ئازاره‌كان) خه‌ڵاتی پۆڵتیزه‌ری وه‌رگرتووه. چیرۆك و رۆمانه‌كانی تێڕوانینێكی قووڵن له ژیانی رۆژانه‌ی مرۆڤ. هه‌روه‌ها ئازاره‌كانی مرۆڤی رۆژهه‌ڵاتی ده‌نووسێته‌وه كه كۆچیان كردووه بۆ ئه‌مریكا و له نێوان كه‌لتووره‌كاندا سه‌رگه‌ردانن. جومپا لاهیری له ناو عاشقانی ئه‌ده‌بدا له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا خۆشه‌ویسته.
9-جۆیس كارۆل ئۆتس (1938-)
جۆیس كارول ئۆتس رۆماننووسێكی ئه‌مریكاییه و له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی یه‌كه‌م به‌رهه‌مییه‌وه له ساڵی (1963)دا زیاتر له په‌نجا رۆمانی له‌بواری ره‌گه‌زپه‌رستی، چه‌وسانه‌وه‌ی جێنده‌ری، توندوتیژی و پێچ و په‌نا تاریكه‌كانی ژیاندا نووسیووه. ئۆتس نموونه‌ی ژنێكی رۆشنبیره كه له رۆمانه‌كانی باسی هه‌ندێ خه‌می تایبه‌ت ده‌كات. ره‌نگه خوێنه‌ر چێژ له نووسینه‌كانی نه‌بینێ به‌ڵام ناتوانێ ورده‌كاریی و زیره‌كی و جوانیی نووسینه‌كانی نادیده بگرێت.
10-ئیزابێل ئه‌لێندی (1942)
چیرۆكنووس و رۆماننووسێكی چیلییه، رۆمانه‌كانی زیاتر باسی ژنانی چیلی ده‌كه‌ن و له‌بواری رۆماننووسیندا سه‌ركه‌وتنێكی زۆری به‌ده‌ستهێناوه. ژماره‌ی نوسخه فرۆشراوه‌كانی به‌رهه‌مه‌كانی گه‌یشتۆته (35) ملیۆن نوسخه. رۆمانه‌كانی به‌شێوازی ریالیزمی جادوویی ده‌نووسێت و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌فسانه‌یی باسی ژیانی رۆژانه ده‌كات.
ساڵی 1981 كاتێ باپیری نه‌خۆش بوو و له جێ‌دا كه‌وتبوو، ئیزابێل ده‌ستی كرد به نووسینی نامه‌یه‌ك بۆ باپیری كه پاشان ئه‌م نامه‌یه بوو به‌مایه‌ی نووسنی رۆمانی (ماڵی تارماییه‌كان). رۆمانی پاولا-شی له‌شێوه‌ی نامه‌یه‌كدا بۆ كچه‌كه‌ی نووسیوه كه به‌هۆی به‌هه‌ڵه به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌وه مردووه. رۆمانه‌كانی ئه‌لێندی بۆ زیاتر له (30) زمان ته‌رجه‌مه‌كراون. دوای ئه‌وه‌ی رۆمانی ماڵی تارماییه‌كان فیلمی له‌سه‌ر دروستكرا ئیزابێل زیاتر ناوبانگی په‌یداكرد.
كوردستانی نوێ