شەمەندەفەری ترەمپ سی ئێن ئێنی کرد بە ژێرەوە



میترۆ
دووەمین تویتی ترەمپ لەبارەی کەناڵی سی ئێن ئێنەوە کاردانەوەی لێکەوتەوە، کاتێک دۆناڵد ترەمپ ریتویتی پۆستێکی کردووە لە تویتەر کە شەمەندەفەرێک سی ئێن ئێنی کردووە بە چەند بەشێکەوە.

لە تویتەکەی سەرۆکی ویلایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکادا دەردەکەوێت کە شەمەندەفەرێک بە ناوی ترەمپەوە کەسێکی کردووە بە ژێرەوە کە لۆگۆی سی ئێن ئێنی پێوەیە.

هەرچەندە دوای ماوەیەک تویتەکەی ترەمپ سڕایەوە، بەڵام پۆستەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوەی  جۆراوجۆری لێکەوتەوە و وەکو بۆچوونێکی‌ ترەمپ تەماشاکرا بەرامبەر هەندێک لە میدیاکانی ئەمریکا.

ڕەخنەگران دەڵێن کە ترەمپ هەنگاوی ناوە بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی دژی میدیا.

هەر لە ئەمساڵدا دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە نیشانی دەدا بە بۆکس لە کەسێک دەدات کە لۆگۆی سی ئێن ئێن بە سەریەوەبوو.

ڤیدیۆکە لە ڕێگای مۆنتاژەوە دەستکاری کرابوو کە نیشانی دەدات دۆناڵد ترەمپ لە کەسێکی‌ وەک سی ئێن ئێن دەدات.

دۆناڵد ترەمپ چەندینجار لەبارەی پێناسەی سێ ئێن ئێنەوە وتویەتی "کە میدیایەکی چەواشەکار و درۆزنە و کار لەسەر شێواندنی ڕاستییەکان دەکات".

NRT


PM:06:00:16/08/2017




ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌