داوا ده‌كرێت سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی‌ ئازاد بكرێت





میترۆ، سلێمانی‌
 ئێواره‌ی‌ ئه‌مرۆ له‌ باخی‌ گشتی‌ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ ئاده‌بوونی‌ نوێنه‌ری‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان و ژماره‌یه‌ك له‌ چالاكوانانی‌ مه‌ده‌نی‌ و بواری‌ ژینگه‌ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا داوای‌ ئازادكردنی‌ سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی‌ هاوسه‌رۆكی‌ رێكخراوی‌ سروشتی‌ كوردستانیان ده‌كرد. 

هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا رۆژنامەنوسی NOK پەیامێكی ئاراستەی حكومەت و دازگای دادوەری كرد، بە ناوی رێكخراوە هاوهەڵوێستەكانەوە، داوای دەسبەجێ ئازاد كردنی كرا. 

سەروەر قەرەداغی‌ هاوسەرۆكی‌ رێكخراوی‌ سروشتی‌ كوردستان لە مانگی نیسانی‌ ئه‌مساڵ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك پۆستێكی‌ بڵاوكرده‌وه‌ و  باسی بزنێكی‌ كێوی‌ كردوە كە لە چیای‌ بەرانانی‌ دەربەندیخانەوە راوچی كوشتوێتی.

سەروەر له‌ پۆسته‌كه‌یدا رەخنەی‌ لەدەسەڵاتی‌ دادوەری‌ گرتوە بە" كەمتەرخەم"و "ناتوانن دادپەروەری‌ بۆ سروشت بەدیبهێنن" وەسفكردوە.



PM:05:04:04/09/2017




ئه‌م بابه‌ته 232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌