میترۆ
ده‌سته‌ی رادیۆی و ته‌له‌ڤزیۆنی توركیا "RTTurk"، دوێنێ 25ی ئه‌یلول له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا، بڕیاریدا به راگرتنی په‌خشی كوردستان 24، وار تی ڤی و رووداو، له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردی توركسات.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا كه دوێنێ بڵاوكرایه‌وه تێیدا هاتووه، ناوه‌ڕۆكی به‌رنامه‌كانی كوردستان 24 و وار تیڤی، مه‌ترسین بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی توركیا، بۆیه بڕیاری راگرتنمان دا، هاوكات بڕیاریشدرا پەخشی رووداو لەمانگی دەستکردی تورکسات رابگرێت، ئەندامێکی دەستەکەش دەڵێت: "ریتوک ناتوانێ بڕیاری وابدات".
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، دوێنێ کاتژمێر 14:30 بەکاتی ئەنقەرە، سەرۆکی دەستەکە بانگهێشتنامەیەکی بۆ ئەندامانی دەستەکە ناردووە بۆئەوەی کاژێر 15:00، واتە دوو کاتژمێر دواتر کۆببنەوە، بەڵام هەریەکە لە نوێنەرانی هەدەپە و جەهەپە لە دەرەوەی ئەنقەرە بوون و نەیانتوانیوە بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا بکەن، دواتر کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئاکەپە و مەهەپە کراوەو بڕیاری راگرتنی پەخشی رووداوی تێدا دراوە.
رووداو پەیوەندیی بە تورکساتەوە کردوه، وتەبێژێک بەناوی تورکساتەوە بە رووداوی راگەیاند: "هێشتا بڕیارەکەمان بەدەست نەگەیشتووە و هەرکاتێک بەدەستمانگەیشت پەخشی رووداو رادەگرین".
وێستگه نیوز