كۆمه‌ڵێك گه‌نجی‌ پارێزگای‌ موصل سه‌رقاڵی‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ میدیاین
PM:01:44:01/10/2017
میترۆ، سلێمانی‌ 
كۆمەڵێك گەنجی پارێزگای موصل بە پاڵپشتی رێكخراوی IMS ی دەنیماركی سەرقاڵی پرۆژەیەكی میدیان، ئەمڕۆ هەردوو رۆژنامەنوس صالح الیاس و حسن عومەر سه‌ردانی‌ سەنتەری میترۆ یانكرد و باسیان لەو پرۆژەیە كرد.

پرۆژەكە بەناوی (منصه‌ موصل الاعلامیه‌) بایەخ بە چیرۆكەكانی جەنگ و ماڵوێرانی هاوڵاتیانی ئەو شارە دەكات. 

حسن الیاس باسی‌ له‌ پرۆژه‌كه‌كرد وتی‌: ئەو راگەیاندنەی لە پارێزگای موصل دەیبنی و دەیبیستی و دەیخوینیتەوە بریتیە لە میدیای لایەندار بەلای تایفەو نەتەوە و دین. 

ئه‌و وتی‌: میدیایی‌ سەربەخۆی بێ لایەن زۆر كەمە یان بێ كاریگەرە ئێمه‌ دەمانەوێت بازبدەین بەسەر هەستی تایەفەگەری و گوتاری نەتەوەیی و دینی بە زمانی كوردی و عربی و ئینلگیزی. 

حسن باسی‌ له‌وه‌شكرد كه‌ له‌ رێگه‌ی‌ ئه‌و پرۆژه‌ میدیاییه‌وه‌ ده‌مانه‌وێت خەم و داخوازی خەڵكی ئەو ناوچەیە بخەنە روو .

لای‌ خۆشیانه‌وه‌ رێكخراوی‌ پاڵپشتی‌ میدیای‌ IMS و سه‌نته‌ری‌ میترۆ بۆ داكۆكی‌ له‌ مافی‌ رۆژنامه‌نووسان پاڵپشتی پرۆژكەیان دەكات و هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازیَت.

رێكخراوی‌ پاڵپشتی‌ میدیا IMS رێكخراوێكی‌ دانیماركیه‌ و زیاتر له‌ 30 وڵات پرۆژه‌ی‌ بۆ پاڵپشتی‌ كردن له‌ میدیای‌ ئازادهه‌یه‌، زۆربه‌ی‌ پرۆژه‌كانی‌ ئه‌و رێكخراوه‌ له‌ وڵاتانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت كه‌ ململانێی‌ سیاسی‌ تێدایه‌.