میترۆ، سلێمانی
وابڕیاره سبه‌ینێ كاتژمێر 5ی ئێواره هونه‌رمه‌ندی شێوه‌ركار (ئاریان ئه‌بوبه‌كر) له مه‌راسیمێكدا له كارگه‌ی جگه‌ره‌كه‌ی سلێمانی پێشه‌نگایه‌كی تایبه‌ت بكاته‌وه، پێشه‌نگاكه له‌به‌رواری 4 بۆ 6ی مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
له‌سه‌ره‌تای مه‌راسیمه‌كه‌دا هه‌ردوو كتێبی شیعری به‌ناوه‌كانی (كێ مرۆڤه؟هه‌موومان) و (0123456789) پێشكه‌شی ئاماده‌بووان ده‌كرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسیمه‌كه‌دا پێشه‌نگایه‌كی شێوه‌كاری به‌ناونیشانی (Face) نمایشده‌كرێت و دواتر كۆڕێكی شیعری له‌گه‌ڵ ژه‌نیاری پیانۆ (موكورجی) پێشكه‌ش ده‌كرێت.