كه‌ناڵی بادینان سات-ی سه‌ربه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له شاری دهۆك داخرا و کارمەندەکانی رەوانەی ماڵەوە کرانەوە.
لوتفی دۆسكی، رۆژنامه‌نوسی سه‌ربه‌خۆ و كارمه‌ندی بادینان سات به وێستگه نیوز-ی راگه‌یاند كه هۆكاری داخستنه‌كه به‌هۆی خه‌رجنه‌كردنی پاره‌ی ئه‌و مانگه ده‌ستكرده‌وه‌یه كه په‌خشی كه‌ناڵه‌كه ده‌كات.
وتشی پاره‌ی پێویست له‌لایه‌ن یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستانه‌وه بۆ درێژه‌دان به په‌خشی كه‌ناڵه‌كه نه‌دراوه، هه‌ربۆیه دوو رۆژه كه‌ناڵی بادینان سات له‌لایه‌ن مانگی ده‌ستكردی یاریكراوه‌وه داخراوه، ئاشكراشیكرد كه شه‌وی رابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی كه‌ناڵه‌وه ئاگاداری سه‌رجه‌م كارمه‌ده‌كان كراوه‌تەوە كه نه‌یه‌نه ده‌وام تا خۆیان پێیان ده‌ڵێن.
لوتفی دۆسكی پێشبینشی كردووه كه پێده‌جێت جارێكی دیكه كه‌ناڵه‌كه ده‌ست به په‌خشه‌كانی نه‌كاته‌وه.
باره‌گای سه‌ره‌كیی كه‌ناڵی بادینان سات له دهۆكه و زیاترله 100 كارمه‌ند كاریان له‌وكه‌ناڵه كردوه، ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 11ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌كانی ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كران .
وێستگه نیوز