تیمی‌ ده‌زگای‌ میدیايی‌ كوردسات هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ری‌



میترۆ، سلێمانی‌
دوێنێ‌ دووشه‌ممه‌ 17ی‌ تشرینی‌ یه‌كه‌م، تیمی‌ ده‌زگای‌ میدیایی‌ كوردسات به‌مه‌به‌ستی‌ ڕوماڵكردنی‌ روداوه‌كانی‌ كه‌ركوك له‌ نزیك خاڵی‌ پشكنینی‌ كه‌ركوكه‌وه‌ له‌لایه‌ن حه‌شدی‌ شه‌عبیه‌وه‌ هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ریان و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ٤ کامێرای پێشکەوتو و دوو ستریم بۆکس و تۆیۆتایەکی پیک اب بران ده‌ست ئه‌و تیمه‌ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه‌. 

هێمن قادر په‌یامنێری‌ ده‌زگای‌ میدیای‌ كوردستان به‌ میترۆی‌ راگه‌یاند، تیمی دەزگای میدیایی کوردسات بۆ روماڵکردنی روداوەکانی کەرکوک لە بەرزاییەکانی نزیک خاڵی پشکنینی کەرکوک جێگیر بوین تا وێنەی راستەوخۆی کەرکوک و کۆچی هاوڵاتیانی کەرکوک پەخش بکەین.

وتیشی‌: لەو بەرزایەدا هێزی پشتیوانی دووی پێشمەرگە لەپەناماندا بون ، دوای جێگیر بونمان ستافێکی تری دەزگای میدیایی کوردسات هاتنە لای ئێمە ، بوینە دوو ستاف کە ۱۲ کەس بوین سەرقاڵی روماڵکردن بوین  لە ماوەیەکی زۆر کەمدا  دەبابە و مدەڕەعەکانی حەشدی شەعبی هاتنە سەر پردی کەرکوک لەو کاتەدا هێزی پشتیوانی دوو کە لەتەنیشت ئێمەوە بوو وەک بەرگرییەک تەقەیان لەو هێزە کرد.

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شدا هێزه‌كانی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ وەڵامیانداوە و بەتازەترین چەک و مدڕەعەیەک و سەیارەیەکی میک زەمینیان تێکشکاند ئێمەش دوو سەیارەی پەخش ( ئێس ئێن جی ) و تۆیۆتایەکی پیک اب و ٤ کامێرا و دوو ستریم بۆکسی پەخش و مایک و لۆگۆی سێ پەیامنێرمان بەجێهێشت.


هێمن قادر ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌، تۆپ بارانەکە هێندە چڕبوو وەک ئاگر باران وابوو ، ئێمە وەک هەردوو ستافەکەی کوردسات زۆر دور نەکەوتینەوە لەو شوێنە زۆرمان هەوڵدا سەیارە و شتەکان رزگار بکەین، بەڵام بەهۆی رووکردنە لولەی دەبابەکانی حەشدی شەعبی بۆ ئەو بەرزاییە هەر دەر بکەوتینایە تۆپ بارانیان  دەکردەوە. 


ئه‌و په‌یامنێره‌ی‌ ده‌زگای‌ میدیای‌ كوردستان ئاشكراشیكرد كه‌، دوای نزیکەی حەوت سەعات لە چاوەڕوانیمان توانیمان پەیوەندی بە حەشدی شەعبییەوە بکەین کە دوو سەیارەی پەخشەکە و سەیارەیەکی فۆردمان بدەنەوە بەڵام بەهۆی لەکار کەوتنی فۆردەکەوە نەمانتوانی ئەو سەیارەیە بهێنینەوە ، دەزگای میدیایی کوردسات زیانێکی زۆری مادی بەرکەوت کە ٤ کامێرای پێشکەوتو و دوو ستریم بۆکس و تۆیۆتایەکی پیک اب و چوار ستاندی مایک و شەش ئامێری بێتەل به‌ جێ‌ مان و دەستمان نەکەوتەوە. 



PM:03:16:17/10/2017




ئه‌م بابه‌ته 572 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌