تیمیێكی نیشتمانی خەمخۆر سه‌ردانی‌ میترۆیانكرد



میترۆ، سلێمانی‌ 
سێ گەنج، نە رێكخراو نەحزب پاڵپشتیان دەكات، پاڵپشتی ئەوان خەمی گەورەی شاری دوزخورماتووە ئەو شارەی زۆرترین تاوان بەرامبەر خەڵكەكەی كرا.

(زانیار رشاد، ئلرام هاشم، شوان بورهان)، سێ گەنجی دڵسۆزی شاری دوزخورماتوون، ئەركێكی گەورەیان خستۆتە سەر شانی خۆیان، ئەركێك بە ئەندازەی خەمەكانی شاری خورماتوو گەورە، ئەویش بە دیكۆمێنتكردنی كارەساتی شارەكەیانە (دوزخورماتوو).

ئه‌و سێ‌ گه‌نجه‌ سه‌ردانی‌ ئۆفیسی‌ سه‌نته‌ری‌ میترۆیانكرد و پشتیوانیان بۆ  كارەكەیان كرد، میترۆ ئامادەی‌ دەربڕی ببنە ئەندامێكی تیمەكەیان تا كارەكەیان جێبەجێ دەكەن و راپۆرتەكەیان بۆ رای گشتی بڵاودەكرێتەوە.


AM:09:39:20/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌