لە ئۆفیسی كۆمه‌ڵه‌ی مه‌ندائی لە ھەولێر، رێوره‌سمی رۆژی رۆشنبیری عێراقی بەڕێوەچوو. ئێواره‌ی 2/11/2017 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند و كه‌سایه‌تی كوردستانی و عێراقی، میدالیای رێزلێنان به‌خشرایه یازده نووسه‌ر و كه‌سایه‌تی كورد و عێراقی.
له هه‌رێمی كوردستان هه‌ریه‌ك له بابه شێخ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانی ئێزدییان، په‌خشان زه‌نگه‌نه، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی خانمانی كوردستان، ته‌رزه فایه‌ق جاف، شاعێر و پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردستان 24 خه‌ڵاتی رێزلێنانیان پێبه‌خشرا.
نزار گزالی، مامۆستای زانكۆ، یەکێك لە ئەندامانی لیژنەی سەرپەرشتیاری رێوڕەسمەکە، له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌ولێر بۆ رێوڕه‌سمی ئه‌مساڵ به كوردستان24 راگه‌یاند "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شاری هه‌ولێر بۆ ئه‌و چالاكییه هه‌ڵبژێردرا، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ئه‌وه بگه‌یه‌نرێت كه رۆشنبیران هه‌میشه دژی ناكۆكییه سیاسییه‌كانن و جه‌خت له سه‌ر نزیك كردنه‌وه‌ی ئاراسته جیاوازه‌كان ده‌كه‌نه‌وه".
ئه‌وه‌شی وت "ئه‌وانه‌ی خه‌ڵاتیان پێبه‌خشراوه، نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی پێكهاته جیاوازه‌كانی كوردستان وعێراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌مووان له بواری جیاوازدا، جێده‌ستیان دیار بووه".
له‌رێوڕه‌سمه‌كه‌دا بابه‌شێخ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی رۆحانیی ئێزدیان، هیوای خواست ئاشته‌وایی له نێو پێكهاته‌كانی كوردستان و عێراق په‌ره بستێنت، هه‌مووان به‌ر له هه‌ر هه‌نگاوێك به عه‌قڵ بیربكه‌نه‌وه و خه‌ڵكی سڤیل چیتر نه‌بێته قوربانی".
په‌خشان زه‌نگه‌نه، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی خانمانی كوردستان ئه‌م رێزلێنانه‌ی به رێزلینانی خانمانی كورد زانی و گوتی "مایه‌ی خۆشحاڵییه له نێو یازده كه‌سایه‌تی خه‌ڵاتكراو، دوو خانمی كورد هه‌ن".
له باره‌ی خۆشیه‌وه گوتی "هێشتا له سه‌ره‌تادام و خه‌ونی من ئه‌وه‌یه به‌رده‌وام له بواره‌كه‌مدا كاری باشتر بكه‌م".
پێشكه‌شكاری پڕۆگرامی روانگه له كوردستان24 ته‌رزه جاف، له باره‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی رۆژی رۆشنبیری عێراقی گوتی "خۆشحاڵم كه ده‌بینم هه‌وڵه‌كانم له بواری رۆشنبیری و رۆژنامه‌ڤانی گه‌یشتوونه‌ته ئاستی ره‌زامه‌ندی. ئه‌و رێزلێنانه‌ش هانم ده‌دات به گوڕوتینی زیاتر كار بۆ میلله‌ته‌كه‌م بكه‌م".
له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی لوتكه‌ی رۆشنبیری عێراقی له 25/11/2011، رۆژی 25 نۆڤه‌مبه‌ری هه‌ر ساڵێك وه‌ك رۆژی رۆشنبیری عێراقی دیاریكرا. به‌م بۆنه‌یه‌وه ساڵانه له یه‌كێك له شاره‌كانی عێراق میدالیای رێزلێنان به كۆمه‌ڵێك كه‌سایه‌تی دیار له نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی جیاواز ده‌به‌خشرێت.هه‌روه‌ك ساڵی رابردوو له شاری میسانی باشوری عێراق رێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێوه‌چوو.
K24