میترۆ، سلێمانی
به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین چله‌ی ماته‌مینی راگه‌یاندنكار ئه‌ركان شه‌ریف كه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له دووزخورماتوو شه‌هید كرا، به‌رز راده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ به ئاماده‌بوونی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و ژماره‌یه‌كی زۆر له لایه‌نه‌كان، به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین چله‌ی ماته‌مینی راگه‌یاندنكار ئه‌ركان شه‌ریف به‌ڕێوه‌ده‌بات.
چل رۆژ له‌مه‌وبه‌ر و له رۆژی 30/10/2017 له شارۆچكه‌ی داقوقی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك هه‌شت چه‌كداری ده‌مامكدار هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی ئه‌ركان شه‌ریف وێنه‌گری كه‌ناڵی سه‌ته‌لایتی "كوردستان" و له ماڵه‌كه‌ی خۆی به شێوه‌یه‌كی دڕندانه شه‌هیدیان كرد.
ئه‌ركان شه‌ریف، له دایكبووی ساڵی 1967ه و خاوه‌نی سێ منداڵه، له ساڵی 2004ه‌وه كاری وێنه‌گری بۆ سه‌ته‌لایتی كوردستان تیڤی ده‌كات.
هاوکات ئەرکان شەریف مامۆستا و بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی سەرەتایی بووە، لە گوندی (هەفت تەغار) لە سنووری قەزای داقوق.
لە ئێستادا قەزای داقوق لەژێر دەسەڵاتی هێزە عیراقییەکاندایە، تائێستاش لەسەر رووداوەکە بەرپرسانی ئەمنی ناوچەکە هیچ زانیارییەکیان بڵاونەکردووەتەوە.
وێستگه نیوز