میترۆ، هه‌ولێر
به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه حزبی شیوعی كوردستان كه‌ناڵی ئاسمانی "رێگا" داده‌خات، به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی ئه‌و حزبه،رایده‌گه‌یه‌نێت ماوه‌ی ساڵێك ده‌بێت كه‌ناڵه‌كه پشتی به هاوكارییه‌كانی بنكه‌ی جه‌ماوه‌ریی حزب و رێكخستنه‌كانی ده‌به‌ستێت"
كه‌ناڵی رێگا له ساڵی 2012 دامه‌زراوه و له ژێر دروشمی "له پێناو مرۆڤدا" خۆی به یه‌كه‌مین كه‌ناڵی چه‌پ و شیوعی له ھەرێمی كوردستان و عێراق داده‌نێت.
كۆتایی ئه‌م مانگه كه‌ناڵی ئاسمانی "رێگا" كه كه‌ناڵێكی سه‌ر به حزبی شیوعی كوردستانه و به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی په‌خشی به‌رنامه‌كانی ده‌كات به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه داده‌خرێت.
به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی حزبی شیوعی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی كه‌ناڵی رێگا، هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی داخستنی كه‌ناڵه‌كه‌یان و هۆكاره‌كه‌شی رایگه‌یاند "ساڵی پاریش هه‌مان ئه‌و گفتوگۆ و قسانه‌ی ئێستا هه‌بوو، به‌ڵام دواتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆری قاعیده‌ی حزب و پێشمه‌رگه‌ی دێرین و زیندانی سیاسی و رێكخستنه‌كانمان له ناوه‌وه و له ده‌ره‌وه بڕیاری سیسته‌مێكی هاوكاریی مانگانه درا و سه‌ندوقێكی ناوه‌ندیی دارایی دانرا، به‌ڵام ئێستا بڕیار دراوه كه‌ناڵه‌كه دابخرێت و له 30ی ئه‌م مانگه كۆتایی به‌كاره‌كانی كه‌ناڵه‌كه دێت".
له‌باره‌ی هۆكاره‌كانی داخستنی ئه‌و كه‌ناڵه‌شه‌وه ناوبراو ئاشكرای ده‌كات "هۆكاره‌كه‌ی داراییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حزبی شیوعی هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی نییه جگه له‌و بوودجه‌یه‌ی كه له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ریده‌گرێت، به‌ڵام ئه‌و بوودجه‌یه‌ش له ساڵی 2014ه‌وه بڕاوه، بۆیه پشتمان به خۆمان به‌ستووه، ئێستا كۆی كاره‌كانی حزبی شیوعی به خۆبه‌خشی و به بێ به‌رامبه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ته‌نها چه‌ند شتێكی لۆجیستی نه‌بێت".
هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ده‌ڵێت "كه‌ناڵی رێگا قه‌رزار نییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاكه كه‌ناڵه كه هه‌موو پابه‌ندبوونه‌كانی خۆی له‌كاتی خۆی جێبه‌جێ كردووه، ئێمه له كه‌ناڵی رێگا به كارگێڕی و نووسینگه‌كانیشه‌وه 49 كارمه‌ندمان هه‌یه".
که‌ناڵی ئاسمانی "رێگا" سه‌ر به حزبی شیوعی كوردستانه و له‌ژێر دروشمی "له پێناو مرۆڤدا" له 30ی حوزه‌یرانی ساڵی 2012 و له شاری هه‌ولێر له‌سه‌ر مانگی ده‌ستكردنی نایلسات و به هه‌ردوو زمانی كوردی و عه‌ره‌بی ده‌ستی به په‌خشی به‌رنامه‌كانی كرد، رێگا كه وه‌كو له ناساندنه‌كه‌یدا هاتووه یه‌كه‌مین كه‌ناڵی چه‌پ و شیوعییه له كوردستان و عێراقدا كه دامه‌زرابێت.
له‌باره‌ی خه‌رجیی مانگانه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ش ئه‌و به‌رپرسه‌ی حزبی شیوعی كوردستان گوتی: "ئێمه نه‌ماشاردووه‌ته‌وه و ناشیشارینه‌وه خه‌رجی مانگانه‌ی كه‌ناڵی رێگا به كرێی مانگی ده‌ستكرد و ئینته‌رنێت و كارمه‌ندان و مووچه‌كه‌شیانه‌وه 40 ملیۆن دینار بووه، ئه‌وه جگه له‌وه‌ی ماڵپه‌ڕ و كه‌ناڵی نێوخۆیشی له‌گه‌ڵدا بووه".
له‌باره‌ی ئه‌ڵته‌رناتیڤی كاركردن و ئه‌گه‌ری به‌ڕێكردنی كارمه‌ندانیشییانه‌وه، هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د روونی ده‌كاته‌وه "بیرۆكه‌ی دیكه هه‌یه كه به شێوازی دیكه كار بكرێت جگه له كاری كه‌ناڵی ئاسمانی له دوای كۆنگره‌ی دوایی حزبی شیوعی بڕیاری ده‌ركردنه‌وه‌ی رۆژنامه‌ی كاغه‌ز درا كه ده‌ریبكه‌ینه‌وه، ئێستا بیرۆكه هه‌یه كار له‌سه‌ر دیجیتاڵ میدیا و بیرۆكه هه‌یه ته‌له‌ڤیزیۆنی دیجیتاڵیی سه‌رتاسه‌ری كاری له‌سه‌ر بكه‌ین، بیرۆكه‌ش هه‌یه وێب سایت و وێب تی ڤی و شتی تر كاری له‌سه‌ر بكه‌ین".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین زۆرترین ئه‌و كارمه‌ندانه بمێننه‌وه، باوه‌ڕناكه‌م كه‌س ده‌ربكرێت، ئه‌گه‌ر كارمه‌ندێك خۆی بیه‌وێت بڕوات، ئه‌وان مووچه‌یان كه‌مه و زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین كه ساڵ و نیوێكه به‌و مووچه كه‌مه‌وه به‌رده‌وامن".
له كۆتایی قسه‌كانیدا هه‌ندرێن ئه‌حمه‌د له وه‌ڵامی ئاژانسی ئانادۆڵو له‌باره‌ی ئه‌وه قسانه‌ی گوایه هه‌وڵ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه به‌رده‌وام بێت گوتی: "له لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، نێچیرڤان بارزانی و حزبی سیاسیی و خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند پرسیار له‌سه‌ر پێویستییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه ده‌كرێت و هێشتا هیچ بڕیارێك له‌سه‌ر به‌رده‌وام بوونی نییه".
پێشتر له ساڵی 1994 كه‌ناڵی ئازادی لۆكاڵی له شاری هه‌ولێر دامه‌زراند و دواتر له شاره‌كانی سلێمانی، دهۆك، رانییه، كه‌لار، كه‌ركووك لقی دیكه‌ی كه‌ناڵی لۆكاڵی به‌ناوی ئازادی تی ڤی كرایه‌وه.