میترۆ، سلێمانی
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان سەرقاڵی ئامادەكردنی راپۆرتی رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسییه لە هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2017.
راپۆرته‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوودا له مه‌راسیمێكدا راده‌گه‌یه‌ندرێت.
هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی ئاینده‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێ بۆ میترۆ هه‌ڵده‌بژێردرێت.
دیاری محمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكی له مافی رۆژانامه‌نووسان به‌میترۆی راگه‌یاند" هه‌ر رۆژانامه‌نووسێك له‌ساڵی 2017دا پێشێلكاری به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدراوه و ناوی تۆمار نه‌كراوه ده‌توانن له رێگه‌ی ئیمه‌ڵ و هێڵی گه‌رمی سه‌نته‌ره‌كه‌مان په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات و ئاگادارمان بكاته‌وه".
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوس‌و پارێزەر، دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە.
میترۆ لە ساڵەكانی 2011 و 2012 و2013 و 2014، 2015، 2016 راپۆرتی ساڵانەی لەسەر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.