سه‌ردانی‌ سه‌روه‌ر قه‌ره‌داغی‌ چالاكوانی‌ بواری‌ ژینگه‌ بۆ میترۆ




میترۆ، سلێمانی‌
سەروەر قەرداغی چالاكوانێكی دیاری كوردستان سه‌ردانی‌ سه‌نته‌ری‌ متیرۆی‌ كرد، ئه‌و چالاكوانه‌ ئێستا سەرپەرشتی رێكخراوی سروشتی كوردستان ئەكات، كەسێكی خەمخۆری سروشتەكەمانە، بەردەوامیش چالاكی و هەڵوێستەكانی كێشەی بۆ دروستدەكەن.

سەروەر چاودێری ئەو كەسانە دەكات كە دەیانەوێت زیان بە ژینگەمان بهێنن ، بۆیە سەرەتای ئەم مانگە لەسەر دۆسیەی بڵاوكردنەوەی پۆستێك لە فەیسبووكدا، كە تێیدا ڕەخنەی لە ڕاوكردنی ئاژەڵی كێوی گرتووە، لەلایەن ئەفسەرێكەوە، بۆ ماوەی چەند رۆژێك دەسبەسەركرا پاشان دادگا بڕیاریدا غەرامە بكرێت. 

سوپاس بۆ هاوڕێمان كاكە ئاسۆی خۆشەویست ئاسۆ علی‌ كە پیشنیازی ئەم دیدارەی كرد.

لە ئایندە سه‌نته‌ری‌ میترۆ لەگەڵ ئەم رێكخراوە چالاكی دەبێت بۆ راهێنانی رۆژنامەنوسان لە بواری ژینگەدا.


PM:01:41:31/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌