میترۆ، سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمپانیای هیوا ره‌ئوف رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی كه سبه‌ینێ له مه‌راسیمی روخاندنی سایلۆی سلێمانیدا په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا قسه‌بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی شوێن بۆیان.
وابڕیاره سبه‌ینێ هه‌ینی 2ی شوباتی 2018، كۆمپانیای هیوا ڕه‌ئوف بۆ وه‌به‌رهێنان هه‌ڵبستێت به روخاندنی سایلۆی کۆنی سلێمانی بە شێوەی تەقاندنەوەی کۆنترۆڵکراو بەسەرپەرشتی هەردوو کۆمپانیای (ASI) ئەمریکی و (EGE NITRO) تورکی.
فریاڵ فه‌یسه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی كۆمپانیای هیوا ڕه‌ئوف به میترۆی راگه‌یاند، ئه‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی كه سبه‌ینێ له مه‌راسیمی روخاندنی سایلۆی سلێمانیدا په‌خشی راسته‌وخۆ ده‌كه‌ن پێویسته له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منیه‌كاندا قسه‌بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی شوێن بۆیان.
وتیشی: ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه ته‌نها روماڵ ده‌كه‌ن و په‌خشی راسته‌وخۆیان نیه ئه‌وا ده‌بێت په‌یوه‌ندی به به‌شی راگه‌یاندنی كۆمپانیای هیوا ڕه‌ئوف بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی روماڵكردن.
سایلۆی کۆنی سلێمانی لە کۆتایی حەفتاکاندا بونیاد نراوە، بەڵام بەهۆی جەنگە یەک لە دوا یەکەکانی ناوچەکەوە پرۆژەکە تەواو نەکراوە ، وەزارەتی بازرگانی نەیتوانیوە سودمەند بێت لێی. بەو هۆیەوە لەم ساڵانەی دواییدا حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بڕیاریدا کە زەوی دامەزراوەکە بۆ پرۆژەیەکی گەورەی وەبەرهێنان بەکاربهێنێت.
سایلۆی کۆنی سلێمانی پێکهاتووە لەسێ بەشی سەرەکی، دوو گەنجینە بە بەرزی چل مەتر و تاوەرێک بە بەرزی شەست مەتر. بۆ ڕووخاندنەکەی پێویستی بەوە دەکردووه گونجاوترین و سەلامەتترین ڕێگا هەڵبژێرین، پاش ڕاوێژکردن لەگەڵ چەندین کۆمپانیای تایبەتمەندی بیانی، ڕێگای ڕووخاندنی سایلۆکە بە شێوەی تەقینەوەی (دینامی) پەسەند کرا.
به روخاندنی سایلۆی سلێمانی به شێوه‌ی دینامی ده‌بێته كه‌مین بیان له هه‌رێمی كوردستان و عێراق كه به‌و شێوه بڕوخێندرێت.